هەتیویی شۆڕش و بەرەنگارییەکان
هەتیویی شۆڕش و بەرەنگارییەکان
بەدرێژایی مێژوو تەواوی شۆڕش و بەرەنگاری و فیداکارییەکانی نەتەوە جیاوازەکانی مرۆڤایەتی، هەمیشە شۆڕش و بەرخودانەکان هەتیو و بێکەس بوون. تانەیان لێ دراوە و تۆمەتبار کراون بە کەمتەرخەمی لە ئاست خوێن و ماڵی خەڵک و، بە کاری بێسوود و بێهوودە ناوزەد کراون.
ئاخر هەمیشە ئەو پاڵەوانێتییانە نابەرانبەر بوون و هێزێکی کەمی بێپشت، بەرانبەر هێزێکی تری داپڵۆسێنەر وەستاون. بەڵام لە کۆتاییدا و دوای هەڵاتنی خۆری ڕزگاری، هەمووان شەڕیانە خۆیان بدەنە پاڵ ئەو ڕۆژە مەزنانە و هەڵپەی دەسکەوتەکانی دەکەن.
ئەمەش هەر لە سیرەی ڕەسوولدا (ﷺ) بەدرێژایی نەهامەتی و فیداکاری خۆی و یاران و لاقرتێ و تەعنی مونافیقان ڕوون و ئاشکرایە.
﴿الَّذِينَ يَتَرَبَّصُونَ بِكُمْ فَإِن كَانَ لَكُمْ فَتْحٌ مِّنَ اللَّهِ قَالُوا أَلَمْ نَكُن مَّعَكُمْ وَإِن كَانَ لِلْكَافِرِينَ نَصِيبٌ قَالُوا أَلَمْ نَسْتَحْوِذْ عَلَيْكُمْ وَنَمْنَعْكُم مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ ۚ فَاللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ وَلَن يَجْعَلَ اللَّهُ لِلْكَافِرِينَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ سَبِيلًا﴾ [النساء: ١٤١]
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئینیستگرام 🌐 ئێکس
#ئاستانە_Astana