لە دوورگەکەی «ئێپستین»ـەوە بۆ کۆشکەکەی «دیدی»

لە دوورگەکەی «ئێپستین»ـەوە بۆ کۆشکەکەی «دیدی»


یەک لەدوای یەک کارەساتی ئەخلاقیی گەورە دەردەکەوێت لەنێو کەسایەتییە دیارەکانی ڕۆژئاوا و، بە تایبەت کەسایەتییە هونەری و سیاسییەکان کە وا دەردەکەوێت زۆربەی ئەم دیکۆرە سەرنجڕاکێشانەی سەر تەلەفزیۆن و شاشەکان، کۆمەڵە دێوێکی هەوەسبازی سێکسپەرستن.


لە تازەترین کەیسدا، «دیدی کۆمبس» ڕاپەڕی ئەمریکی بەناوبانگ، بە زیاد لە ١٢٠ دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار کرا لە پیاوان و ژنان و منداڵانیشدا و، زۆرێکیان لەژێر دەرمانی بێهۆشکەر و ماددەی سڕکەر کە بۆ بێهۆشکردنی ئەسپ بەکار دێت، لە هۆش خۆیان خراون و دەستدرێژییان کراوەتە سەر!


لەسەروو ئەمانەوە لیستێک هونەرمەند و ئەکتەر و کۆمەڵێک کەسی زۆر دیار تێوەگلاون، لەوانە «لیۆناردۆ دی کاپریۆ» تێوەگلاوە کە هەم هونەرمەندە و هەم وەک چالاکوانی ژینگە و کاری خێرخوازی ناسراوە  کە ئەمانە لە ئاهەنگه گەورەکانی دیدی لە کۆشکەکەیدا بەشدار بوون.


دووریش نییە هاوشێوەی ئێپستین، دیدیش لە زینداندا خۆی بکوژێت.


سەرچاوە:

https://aja.ws/afzx81



لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام  🌐 فەیسبووک  🌐 ئینیستگرام  🌐 ئێکس


#ئاستانە_Astana

10/12/2024 10:36:53 PM