پێم وا بوو کەمکردنەوەی بەهای بانگخوازان کارێکی نوێیە!

پێم وا بوو کەمکردنەوەی بەهای بانگخوازان کارێکی نوێیە!


کۆمەڵێک خەڵکم بینی کە نە عالەمانی بوون، نە ئارەزووباز، بەڵام زۆربەی کات خەریکی گاڵتەکردن و کەمکردنەوەی خزمەتکارانی ئیسلام بوون. توێکڵی دەوری ناوکی خورما لەسەر بانگخوازان حیساب دەکەن و، بە بچووکترین هەڵە زۆر دزێوانە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن، بەڵام ماری نێو چاوی عالەمانی و  ئارەزووبازەکان نابینن، بەڵکوو دەیانبینیت لە کۆبوونەوەکاندا بەوپەڕی میهرەبانی و نەرمونیانییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن! 


زۆر سەرسوڕماو بووم لەو کەسانەی تەمەنیان لە خستنە ژێر زەڕەبینی چاکسازان و بانگخوازاندا بەسەر دەبەن و، خۆشیان هیچیان پێشکەش نەکردووە! لە هەمان کاتیشدا لەگەڵ عالەمانی و بڵاوکەرەوەکانی ئارەزووە چەوتەکاندا نەرمونیانن!


وام زانی کەمکردنەوەی بەهای تێکۆشانی بانگخوازان کارێکی نوێی هاوچەرخە هەتا ئەم فەرمایشتەی خودای گەورەم خوێندەوە، کە دەفەرمووێت: {الَّذِينَ يَلْمِزُونَ الْمُطَّوِّعِينَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ فِي الصَّدَقَاتِ وَالَّذِينَ لَا يَجِدُونَ إِلَّا جُهْدَهُمْ فَيَسْخَرُونَ مِنْهُمْ} [التوبة: 79] واتە: «ئه‌و دووڕووانه‌ ته‌وس و ڕه‌خنه‌ له‌و موسڵمانانه‌ ده‌گرن كه‌ به‌گیان و به‌دڵ خێر و سه‌ده‌قه‌ ده‌كه‌ن، واته‌: كه‌م بێت، یان زۆر، ئه‌وان ڕه‌خنه‌ی خۆیان ده‌گرن و، ده‌ڵێن: "جا ئه‌وه‌ چییه‌؟! خوا کەی پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌؟‍‍!" و، ته‌وس له‌وانه‌ش ده‌گرن كه‌ هه‌ر ئه‌وه له توانایاندا هەیە، هێمان گاڵته‌شیان پێ ده‌كه‌ن! جا له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا خوایش مه‌سخه‌ره‌ به‌وان ده‌كات و، سزایه‌كی به‌ئێشیشیان بۆ هه‌یه‌.»


ئیبراهیم سەکران



لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام  🌐 فەیسبووک  🌐 ئینیستگرام  🌐 ئێکس


#ئاستانە_Astana

10/13/2024 8:38:05 PM