ئامانجی «بوون»

ئامانجی «بوون»


لە تێڕوانینی ئیسلامیدا ئامانجی مرۆڤ لە ژیان بریتییە لە ناسینی خودا و پەرستشی خودا لەڕێی هەڵگرتنی ئەو سپاردەیەی کە خوای گەورە خستویەتییە ئەستۆی وەک جێنشین لەسەر زەوی. ئەمە لەگەڵ ئەو تێڕوانینە ساز و تەبا نییە کە پێی وایە: مرۆڤ بە شێوەیەکی تراژیدی فڕێدراوەتە سەر زەوی «هایدگەر»، یان ڕێی خۆی لێ ون بووە لەنێو نائومێدییەکی وجوودیدا «سارتەر»، یان حەیوانێکی زیرەک نییە و بچووکترین حەز و ئارەزوو کۆنترۆڵی دەکات «فرۆید»، یان لەژێر هەژموونی ئارەزووی هێزدایە «نیتچە». بەڵکوو مرۆڤ لە بریی ئەوانە، جێنشینێکە کە خوای گەورە ڕێزی لێ ناوە. بەدوی شکۆ و دادپەروەری و ژیانی هەتاهەتایی وێڵە، ئومێد بە ژیانی پاشەڕۆژ دەیجوڵێنێت، خۆ دەشێت خرابێتە نێو ئەم دونیاوە، بەڵام بۆ ماوەیەکی کاتی؛ تا ئەو دەمەی دەگەڕێتەوە بۆ هەوارەکەی خۆی، لەژێر سێبەری پەروەرێنی لە فیردەوسی بەرز و بڵند.


موراد هوفمان


لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام  🌐 فەیسبووک  🌐 ئینیستگرام  🌐 ئێکس


#ئاستانە_Astana

10/14/2024 4:16:28 PM