مانۆڕەکانی سیستەمی بەرگری

مانۆڕەکانی سیستەمی بەرگری


گۆڤاری (Cell Host & Microbe) توێژینەوەیەکی سەرنجڕاکێشی بڵاو کردووەتەوە کە تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی سەرسوڕهێنەری وێڵاش و ناوکەپەتک لە پاراستنی کۆرپەلەدا. ئەم دوو ئەندامە کاتییە کە سەرەکین بۆ خۆراکپێدان و خزمەتکردنی کۆرپەلە، فێڵێکی زیرەکانە بەکار دەهێنن بۆ هێشتنەوەی سیستەمی بەرگری لە حاڵەتی وریاییدا.


ئەم پرۆسەیە هاوشێوەی مانۆڕە سەربازییەکانی سوپا پێشکەوتووەکانە. خانەکانی ناوکەپەتک تەنۆکەیەکی زیندەیی دروست دەکەن کە لە ڕووکەشدا وەک ڤایرۆس دەردەکەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا ناوبۆش و بێزیانە بۆ کۆرپەلەکە. ئەم «بووکەڵە» زیرەکە وا دەکات سیستەمی بەرگری بەردەوام لە حاڵەتی چالاکی و ئامادەباشیدا بێت.


ئەم دۆزینەوەیە زانایانی بواری بەرگریی زیندەیی تووشی سەرسوڕمان کردووە، چونکە پێشتر بڕوایان وا نەبووە کە جەستە خاوەنی ئەم جۆرە توانا و پرۆسە ئاڵۆزە بێت.


ئەم دۆزینەوەیە جارێکی دیکە ئەو بڕوایەمان پێ دەبەخشێتەوە کە پەروەردگار لە لوتکەی وردەکاری و ڕێکخستندا ئەم مرۆڤە سەرکێشەی خوڵقاندووە، نەک بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و بێ مەبەست وەک ئەوەی بێباوەڕان بانگەشەی بۆ دەکەن.


﴿مَا لَكُمْ لَا تَرْجُونَ لِلَّهِ وَقَارًا ۞ وَقَدْ خَلَقَكُمْ أَطْوَارًا﴾ [نوح: ١٣-١٤] واتە: «ئه‌وه‌ چیتانه‌ ئێوه‌ قه‌دری خوا نازانن، بۆ ڕێزی بۆ دانانێن و لێی ناترسن. خۆ ئێوه‌ پێشتر نه‌بوون؛ هه‌ر خوا خۆی به‌ چه‌ند قۆناغدا ئێوه‌ی تێپه‌ڕاند و دروستی کردن.»


سەرچاوە:

https://www.cell.com/cms/10.1016/j.chom.2023.05.018/attachment/b0997091-ed2e-4d21-ba0b-b37d7ddb0aa1/mmc5.pdf


لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام  🌐 فەیسبووک  🌐 ئینیستگرام  🌐 ئێکس


#ئاستانە_Astana

10/17/2024 9:07:29 PM