کەرامەتی مرۆڤ لەنێوان دوو شارستانییەتی جیاوازدا

کەرامەتی مرۆڤ لەنێوان دوو شارستانییەتی جیاوازدا


ئەمانەی دەیبینیت دیزاینی تایبەتی کورسی و شوێنە گشتییەکانن کە بە جۆرێک کراون تا ئەوانەی بێ ماڵ و حاڵن، نەتوانن سوودی لێ ببینن و شەوان لەسەری بخەون، کە لە زۆر شاری وڵاتانی ڕۆژئاوا بڵاو بووەتەوە بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە لە کاتێکدا هیچ چارەیەکی تریان بۆ دانەنراوە.


لە دیمەنێکی جیاوازتردا، لەوسەری دونیا لە شاری «فاس»ـی مەغریب، نەک مرۆڤ بگرە وەقفێک هەبووە بۆ باڵندە کۆچەرییەکان کە ساڵانە لە وەرزێکی تایبەتدا ئەو باڵندانە بەسەر ئەو شارەدا تێپەڕیون، هەر بۆیە وەقفێکیان بۆ دانراوە بۆ دابینکردنی شوێن و خواردن و خواردنەوە بۆیان.


ئەمە جیاوازیی شارستانییەتێکی ماددیی وشک و برینە، لەگەڵ شارستانییەتێک کە لەژێر سێبەری وەحی ئاسمانی دروست کرابێت.


لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام  🌐 فەیسبووک  🌐 ئینیستگرام  🌐 ئێکس

#ئاستانە_Astana


ڕاپۆرتێک لەسەر دیزاینی کورسییەکان

https://youtu.be/AnqUoAEg6f4?si=nf05TCzHUCL_o0M0

10/17/2024 9:14:31 PM