نامە دڵدارییەکانی ساڵی ١٩٨٢ـی ئۆباما و شتە شاراوەکان

نامە دڵدارییەکانی ساڵی ١٩٨٢ـی ئۆباما و شتە شاراوەکان


لە نامەکانیدا بۆ خۆشەویستێکی پێشووی خۆی کە ناوی «ئەلێکس ماکنێر» بوو و لە کۆلێژ پێکەوە بوون، ئۆباما باس لە مەیلی هاوڕەگەزخوازی خۆی دەکات بۆ پیاوان، بەڵام تەنیا لە ئاستی بیرکردنەوەدا. هەروەها دەڵێت هەست دەکات دووڕەگەزە و هیوادارە ڕۆژێک بتوانێت ئەم لایەنانە دەربخات.


ئەمەش ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی ئۆباما و ماوەی سەرۆکایەتییەکەی ئەوەندە لە خەمی پرسی هاوڕەگەزخوازان و ڕەگەزگۆڕاوەکاندا بووە. بودجەی تایبەت و بڕیاری نوێ و بیمەی تەندروستی تەواوی بۆ دانان و، لە ماوەی هەشت ساڵی سەرۆکایەتیدا بەوپەڕی هێزەوە پشتگیری کردن. ئەمە خاڵێکی سەرەکی سیاسەتەکانی ئۆباما بوو.


بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە: بۆچی ئۆباما ئەم ڕووەی خۆی دەرنەخست؟ بۆچی زۆر لە خەمی ئەوەدا بوو ژنێک بهێنێت و خێزانێکی کلاسیکی دروست بکات؟ ئایا ئەمە تەنیا چاوبەستێکی ئەوکاتی کۆمەڵگەی ئەمریکی موحافیزکار بووە تا بەم جۆرەی ئێستا بگۆڕدرێت و بە شێنەیی، یان چی؟


سەرچاوە:

https://www.independent.co.uk/life-style/love-sex/obama-gay-love-letter-men-b2406683.html

10/26/2024 2:13:22 PM