دووبارە ڕەگەزپەرستی
دووبارە ڕەگەزپەرستی
جاران باسی جیاوازیی کۆیلایەتیی کۆن و نوێ دەکرا کە کۆیلایەتیی تازە فۆرمێکی جیاوازتری لەژێر سێبەری سەرمایەداریدا وەرگرتووە. بەڵام وا دیارە کیشوەرە پێشکەوتووەکەی زەوی هێشتا لە باسە کۆنەکاندا ماوەتەوە.
بوونی ڕەگەزپەرستی و جیاکاری لە هەموو کایەکان؛ سیاسەت، وەرزش، هونەر و هەموو شتێکدا، دەرخەری ئەوەیە کە ڕەگی باسەکە لەوە قووڵترە کە دەبینرێت. بگرە هێشتا بارودۆخەکە زۆری ماوە بگاتەوە دۆخێکی دروست.
کێشەکە ئەوەیە: چۆن تاکێکی ڕۆژئاوایی تێدەگەیەنیت کە ئەویش وەک تۆیە، بەڵام تەنیا کەمێک ڕەنگی تۆخترە؟ لە کاتێکدا ژینگە و پەروەردە لە منداڵییەوە ڕەگەزپەرستی کردووە بە قوڕگیدا.
جگە لە پەیامی موحەممەد (ﷺ)، دەبێت چی تر بتوانێت مرۆڤایەتی لەم قوڕی ڕەگەزپەرستییە دەربهێنێت؟