لەناو فێمینیستەکانیشدا ڕەشپێستەکان بێزراون و قبووڵکراو نین!
لەناو فێمینیستەکانیشدا ڕەشپێستەکان بێزراون و قبووڵکراو نین!
ئاشکرایە کە نەژادپەرستی دیوی قێزەونی وڵاتە ئەورووپی و ئەمریکییەکانە، لە ڕۆژئاوادا نەژادپەرستی و ڕەگەزپەرستی تێکەڵی هەموو کایەکانی ژیان بوون، لە بازاڕ و کار و جوتیاری و پۆستەکانی حوکوومەت و تەنانەت یارییە وەرزشییەکانیشدا. فێمینیزمیش چونکە فیکرێکی هەڵتۆقیوی نێو ئەم ژینگەیەیە، بە هەمان شێوە، سەرەڕای ئەوەی ئافرەتان لە ڕۆژئاوادا دەچەوسێنرێنەوە، کەچی فێمینیستە سپیپێستەکان دژایەتیی ڕەشپێستەکان دەکەن!
«مارلین لێ گەیت» لە پەرتووکەکەیدا باسی ئەوە دەکات کە ئەو فێمینیستە سپیپێستانەی کە بانگەشەی یەکسانیی بوون و مافی ئافرەت دەکەن، ڕێگە نادەن فێمینیستە ڕەنگامەپێستەکان (هەمەچەشنە ڕەنگ) بە ناوی ئەمانەوە قسە بکەن و وشەی «ئێمە» بۆ ژنانی جیهان بەکار بهێنن، چونکە ئافرەتە سپیپێستەکان جیاوازن لە ڕەشپێستەکان! یان بە ڕەوای دەبینن خراپ مامەڵە لەگەڵ ڕەشپێستەکان بکەن، «فرانسێس ئێلێن واتکینز هارپەر» بە پشتبەستن بە ئەزموونەکانی خۆی، ئەوەی دەزانی کە ڕەشپێستبوون لە ڕۆژئاوا بەو واتایە دێت کە هەموو تاکێکی سپیپێست، تەنانەت ژنێکی چینی کرێکار، دەتوانێت بە هەڵاواردن لەگەڵتدا بجوڵێتەوە.
دەستپێکی مەسەلەی خستنەژێر پرسیاری چەمکی ژن لە خەباتی ژنانی فێمینیستی ڕەشپێستدا، لەمەڕ لابردنی ستەم لەسەر کەسایەتیی ژن لێ درا. ڕەوتی فێمێنیزمی ڕەش لە درێژەی خەباتی دەیەکانی ١٩٥٠وە تیۆریزە کرا، کە لە کەسایەتییە دیارەکانی ئەم بۆچوونە دەتوانین ئاماژە بە «بێل هۆکس» بکەین.
لە ڕاستیدا فێمێنیستە ڕەشەکان مەسەلەی ئەوەی کە هەموو ژنان بە هۆی ژنبوونیان لە بەرەیەکدان ڕەتدەکاتەوە و دەیخاتە ژێر پرسیارەوە. بەرهەمی کارەساتباری خەباتی فێمێنیستەکانی پێشوو (کە زۆربەیان سپیپێست و بۆرژوا بوون) و ناتەبایەکانی ئێستا لە ڕاستیدا توێژینەوەیەکی بەهێزە و پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە.
بۆیە فێمینیستە ڕەشپێستەکان هەوڵیان دەدا مافی خۆیان بە تەنیا وەربگرن.
ئەو سەرچاوانەی لەم نووسینەدا بەکارهاتوون:
1- A History of Feminism In Western Society: Marlin Le Gate.
2- Frances ellen watkinz harper; apolitionist and feminist reformer 1825-1911, in aferican American women and vote.
3- Collins, P. (1989) ‘The Social Construction of Black Feminist Thought’
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئینیستگرام 🌐 ئێکس
#ئاستانە_Astana