گەر شەرمت نەبوو، هەر چی دەکەیت بیکە!

گەر شەرمت نەبوو، هەر چی دەکەیت بیکە!


شەو و ڕۆژ هەواڵی کوشتوبڕی خوشک و براکانمان دەبیستین، شتگەلێک دەبینین کە لە دوورەوە مرۆڤ دەتاسێنێت، چ بگات بەوەی لەناو دۆخەکەدا بێت.


سەرەڕای سەرکزی و ڕۆڵی تەماشاکەری، هێشتا مرۆڤ ئەوەندە شعووری نەبێت کە ئاهەنگ نەگێڕێت لەم ماتەمینییەی ئوممەتدا، بگرە بچێت ئاهەنگی میللەتانی بێباوەڕ بگێڕێت کە دەستیان لە خوێن و گۆشتی خوشک و براکانیدایە، ئیتر دەبێ چی لە دین و ئیمانی بمێنێتەوە؟


کاتێک تۆ پارچەیەک نەبوویت لە جەستەی موسڵمانان، کاتێک بە ئازارەکانیان خەمبار نەبوویت، لە ماتەمینییان بەشدار نەبوویت، ئیتر پێویستە سەیرێکی چواردەوری خۆت بکەیت بزانیت تۆ لە کام لادا وەستاویت!

10/31/2024 9:54:56 PM