باسێک لە چراخانی شارە ئیسلامییەکان
باسێک لە چراخانی شارە ئیسلامییەکان
"کۆڵانەکان سفتکراو بوون و خشتڕێژکراو بوون، لە هەردوو لاشیدا شۆستە هەبوو، کە بە شەوان ڕووناک دەکرایەوە و مرۆڤ دەیتوانی تاوەکوو دە میل (16کیلۆمەتر) بەژێر ڕووناکی چراکانیدا بڕوات، بەنێو دوو ڕیز باڵەخانە کە هیچ پچڕانێکی تێدا نەبوو ..."
«ۆڵ دیورانت» لە باسی شاری «قورتوبە» لە سەدەی چواری هیجری
وێنەکە تەواو نابێت، تا بارودۆخی پارچەکانی تری زەوی نەزانین کە لەوسەری دونیا و لە باسی شارە گەورەکانی ئەورووپا تەنانەت دوای شەش سەدە لەم پێشکەوتنەی شارە ئیسلامییەکان، ۆڵ دیورانت باسی ئەو شارانە دەکات کە هێشتا ڕووناک نەکرابوونەوە، لەپێش هەموویانەوە پاریسی پایتەخت، هەروەها ئیتاڵیا کە دەڵێت: "ڕێگەکان سەخت و مەترسیدار بوون، تەنیا شەقامە سەرەکییەکان سفتکراو بوون بە خشت، بەڵام بە شەوان ڕووناکیی بۆ دانەنرابوو، زۆر دەگمەن نەبێت."
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئینیستگرام 🌐 ئێکس
#ئاستانە_Astana