ئیسلام ئایینێکی هاوسەنگ و نێوەندگیرە، بەڵام چۆن نێوەندگیرییەک؟
ئیسلام ئایینێکی هاوسەنگ و نێوەندگیرە، بەڵام چۆن نێوەندگیرییەک؟
خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرمووێت: {وَكَذلِكَ جَعَلْناكُمْ أُمَّةً وَسَطاً لِتَكُونُوا شُهَداءَ عَلَى النَّاسِ} [البقرة: ١٤٣] واتە: «ئێوەمان کردووە بە ئوممەتێکی نێوەندگیر و هاوسەنگ، بۆئەوەی ببن بە شاهێد بەسەر خەڵکییەوە ...»
لەم ئایەتەوە بۆمان دەردەکەوێت کە وەسەتییەت (یان نێوەندگیری و مامناوەندگیری لە ئاییندا) خوا دیاری دەکات، واتە بەتوندی دەستگرتن بە ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە بریتییە وەسەتییەت و نێوەندگیری. نەک خودی وەسەتییەت حوکم بکات بەسەر ئاییندا، واتە ناکرێت کەسانێک بە ناوی میانڕەوی و نێوەندگیرییەوە، کۆمەڵێک یاسا دابڕێژن و ئایینی لەگەڵدا بگونجێنن.
حەقیقەت ئەوەیە کە دەبێت مرۆڤەکان خۆیان لەگەڵ ئایینی ئیسلام و یاساکانی خودادا بگونجێنن، نەک ئایین و یاساکانی خودا لەگەڵ بیروبۆچوون و حەزی خۆیاندا بگونجێنن! ئێستا کەسانێک کە لەژێر هەژموونی مۆدێرنەدان، هەوڵی تەحریفکردنی یاساکانی خوا دەدەن و بە شلوشێواوی خۆیانەوە واتای ئەو ئایەت و فەرموودانە دەگۆڕن کە ئەمان پێیان وایە توندن! یاخود هەموو کەسێک بە موسڵمان دەزانن! لە بەرانبەریشدا کەسانێک هەن کە حەقیقەت و ئایین تەنیا لە چەند دێڕیکی کەمدا دەبینن و ئەو کەسانەی کە تاوانبارن، یان عەوامن، لە بازنەی دین دەریان دەکەن. ئەم بۆچوونەشیان توندڕەوییە و دەرچوون لە نێوەندگیری. ئەم توندییەیان جیاوازە لەوەی کە بوترێت بەتوندی دەست بە ئایینەوە بگرن.
کەواتە تێگەیشتین کە بازنەی دین، نە هێندە تەسک و بچووکە، کە تەنیا یەک مەزهەب و چەند کەسێکی کەمی تێدا جێگە ببێتەوە، نە هێندەش گەورەیە کە ناقورئانی و کەسانێکی تێدا جێگە ببێتەوە کە جنێو و بوختان بە دایکە عائیشە دەکەن و سووکایەتی و تانەش لە هاوەڵانی پێغەمبەر دەدەن!
زەکەریا ژاکاو
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئینیستگرام 🌐 ئێکس
#ئاستانە_Astana