بەس نیقاب نا!
بەس نیقاب نا!
سویسرا بڕیاری داوە لە ساڵی تازەوە بە یەکجاری لە شوێنە گشتییەکان نیقاب قەدەغە بکرێت، هەر کەسیش بیپۆشێت ئەوا بە 1000 فرانکی سویسری غەرامە دەکرێت کە دەکاتە زیاد لە 1000دۆلار.
بەم پێیە بێت، ئاساییە بەڕووتی بگەڕێی، یان هەر جلێک بپۆشیت، یان تەنانەت گەر کوڕیت، حەز دەکەیت خۆت بکە بە کچ، کچیت خۆت بکە بە کوڕ، با تەمەنیشت مناڵ بێت، گرنگ بڕیاری خۆتە، یان ئەسڵەن خۆت بە ئاژەڵێک، یان شتێکی تری جگە مرۆڤ لە قەڵەم بدە، تەنیا نیقاب نەبێت، ئەوەیان معامەلەی تیا نییە!
بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانە گرنگ ئەوەیە تۆ ئازادی و سیستمەکە دیموکراسییە!
#ئاستانە_Astana
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئینیستگرام 🌐