لیستەکەی ڤیدەرشایم و فەزاحەتە گەورەکان
لیستەکەی ڤیدەرشایم و فەزاحەتە گەورەکان
یەک لە تاوانە زانستییەکانی داروینیزمەکان و هەوادارانی پەرەسەندن، بابەتێک بوو کە دروستیان کرد بە ناوی «ئەندامە پاشماوەکان» یان ئەندامە بێسوودەکان کە بە حساب کۆمەڵە ئەندامێکی زۆر هەیە لە لەشی مرۆڤ و زیندەوەرانیشدا کە پاشماوەی پێش خۆیانە کە لێوەی پەرەیان سەندووە و ماوەتەوە و لێرە بێسوودە.
جوانترین نموونە بۆ نواندنی لوتکەی ئەم نەزانییە، لیستەکەی ڤیدەرشایمە کە نزیکەی ٨٦ ئەندامە ڕیزی کردووە کە بێسوودن لە مرۆڤدا، ئەوەندە بەس بوو بۆ ئەم لیستە کە ژێرمێشکه ڕژێنی تیابوو (pituitary gland) کە ئێستە ئێمە دەزانین ئەو ڕژێنە بەرپرسی لێشاوێک هۆرمۆن و دەماره گوێزەرەوە دەردەدات کە باڵانسی مرۆڤ ڕادەگرێت، لە ڕێکخستنی گەشە و فشاری خوێن و زیندەچالاکی و زاوزێ و ڕژێنی سایرۆید و باڵانسی خوێیەکان و گورچیلە و....تاد.
کێشە لێرەدا ئەوە نییە کە ئێمە زانیمان ئەم ڕژێنە ئەرکێکی زۆری هەیە، کێشە لە خودی ئەم بیرکردنەوە مەترسیدارەیە کە بە چاوی موشتەرییەوە بەدوای بچوکترین شت بگەڕێت تا بیسەنێتەوە بۆ تیۆر و باوەڕە پووچەکەی و ئەم ئەندام و ئەو ئەندام بە بێسوود لە قەڵەم بدات.
ئەڵبەتە خودی ئەم تێڕوانینە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبوو بەسەر زانستی پزیشکیشەوە و لەگەڵ کارەساتە زانستییەکە، کارەساتی ئەخلاقیشی خوڵقاند.
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئینیستگرام 🌐 ئێکس
#ئاستانە_Astana