"موسڵمانی پێداگر لەسەر باوەڕەکەی، یەکێکە لە سەیروسەمەرەترین دیاردەکانی ئەم جیهانە پڕ لە جەنجاڵییە."

"موسڵمانی پێداگر لەسەر باوەڕەکەی، یەکێکە لە سەیروسەمەرەترین دیاردەکانی ئەم جیهانە پڕ لە جەنجاڵییە."


خوێندنەوەی بەرهەمی مێژوونووسانی جـ.ـوولەکە، هەندێک جار شتی سەرنجڕاکێشی تێدایە، وەک ئەوە نا بڵێین ڕاستی تێدایە، بەڵکوو وەک ئەوەی ڕوونتر دەروونی جـ.ـوولەکە ببینین. لێرەدا شتێکی زۆر دەگمەن دێتە پێش؛ کاتێک جـ.ـوولەکە دێنە سەر باسی موحەممەد (ﷺ) و ئیسلام، زۆر ڕاشکاوانە دوژمنکاری و ڕقوکینەیان قوڵ دەدات و دەردەکەوێت. جێی باسە «سیمۆن دۆبناو» کە باسی موحەممەد (ﷺ) دەکات لە پەرتووکەکەیدا بە ناوی «مێژووی جیهان لەهەمبەر جـ.ـوولەکە»، لە بیری ناچێت کە بڵێت نەخوێندەوار بووە و، بگرە بە دڕندەی بەربەری وەسفی دەکات. لە ڕاستیدا ئەمە مێژوو نییە، ئەمە هاندان و تۆمەتبارکردن و جنێودانە، ڕوونیشە کە دۆبناوی جـ.ـوولەکە قورئانی نەخوێندووەتەوە کە ئاوا بەم شێوە ساختەیە دەیخاتە ڕوو. بەڵام ئەمە تەنیا یەک شتمان بەدڵنیاییەوە پێ نیشان دەدات، ئەو ڕقە کوشندەیەی جـ.ـوولەکە کە هێشتا پاش ١٤٠٠ ساڵ هەیانە بەرانبەر ئەو پیاوەی نوێترین و سەرکەوتووترین ئایینی جیهانی هێنا ...


ئیسلامە خاوەنی ئەو فەزڵە نەمرەی کە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە ڕێگە لە داگیرکاریی جـ.ـوولەکە بگرێت بۆ نیمچە دوورگەی عەرەبی و، زاڵ ببێت بەسەر عەقیدەی کابووسی یـ.ـەهوودیدا، لە ڕێگەی ئایینێکی پاکەوە کە ڕۆشنبیرییەکی باڵاتری بە چەندین گەل بەخشی و فێربوون و گەشەی مرۆیی پێشکەشی شوێنکەوتەکانی کرد. هەتا ئەمڕۆش؛ موسڵمانی پێداگر لەسەر باوەڕەکەی، یەکێکە لە سەیروسەمەرەترین دیاردەکانی ئەم جیهانە پڕ لە جەنجاڵییە.


جۆن ڤۆن لێرز، بە دەستکارییەوە.


#ئاستانە_Astana


لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام  🌐 فەیسبووک  🌐 ئینیستگرام  🌐 ئێکس

11/22/2024 4:37:03 PM