بخوێنە بە ناوی پەروەردگارت
بخوێنە بە ناوی پەروەردگارت
گواستنەوەی خوێندنەوە و نووسین لە سنووری گەڕان بە دوای زانست و زانیاری بە تەنیا بۆ سنووری بەندایەتی و خۆنزیککردنەوە لە پەروەردگار یەکێکە لەو ڕوانگانەی کە خەڵکێکی زۆر لێی غافڵن، ڕەنگە هۆکاری سەرەکیی ئەمەش حاڵینەبوونی خەڵکی بێت لە مانای پەرستش و بەندایەتی کە بە هۆی باڵادەستیی عالەمانییەت بەسەر هزر و بیری خەڵکیدا ئەم جۆرە بەدحاڵیبوونە ڕوو دەدات.
دەشێت مرۆڤ لەڕێی گەڕان و هەوڵ و کۆششی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گرفتی هەستانەوەی موسڵمانان بەندایەتی پەروەردگار بکات کە ئامانجی سوودگەیاندن بە کۆمەڵگە و ئوممەتەکەی بێت، یانی هەوڵ و کۆشش و گەڕانی بۆ ئەوەیە سوودێک بگەیەنێت و نییەتیشی ئەوە بێت کە بۆ ئەم ئامانجە گەورەیە دەخوێنێتەوە و دەنووسێت، ئیدی لەو کاتە دەکرێت هەمان نەشوەت و فەریحی ڕۆژووەوانێکی شەوبێداری هەبێت، ئەویش بە نمایندەکردنی ئەم ئایەتەی پەروەردگار: {قُلۡ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحۡيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ، لَا شَرِيكَ لَهُۥۖ وَبِذَٰلِكَ أُمِرۡتُ وَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلۡمُسۡلِمِينَ}
د. یەحیا ئیسماعیل
#ئاستانە_Astana
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئینیستگرام 🌐 ئێکس