ئەرێ چ ڕۆژێکی ساڵ، ڕۆژی جیهانیی منداڵانە؟!
ئەرێ چ ڕۆژێکی ساڵ، ڕۆژی جیهانیی منداڵانە؟!
ئەو ڕۆژە پووچانەی کە لە سەردەمی مۆدێرنەدا دانراون بە ناوی ڕۆژی جیهانیی «ژن ـ منداڵ ـ دایک ـ کرێکار ...» تەنیا ڕۆژێکن لە ساڵدا کە تێیدا یادی ژن و منداڵ و دایک بکەینەوە، دواتر تەواوی ڕۆژەکانی ساڵ، ئەو ناوانە گرنگ نین و کەسێک ڕێزیان لێ ناگرێت! یاخود ئەم ڕۆژانەی سەردەمی عالەمانییەت تەنیا لە خزمەت ئەو کەسانەدان کە خاوەن ژیان و فیکری پووچی عالەمانین، تەنیا ئەو کچە مۆدێلانە داوای مافیان دەکرێت کە شەوان لە باوەشی پیاوانی دەسەڵاتی عالەمانیدان، بەڵام ئەو ژنە پرچ سپییانەی ناو بازاڕ کە سەوزە دەفرۆشن لە هەژاریدا، باسی مافیان ناکریت!
تەنیا منداڵی ئەو سەرمایەدارە عالەمانییانە ئاهەنگیان بۆ ساز دەکرێت کە بە پارەی دزی گەورە بوون و ژیان خۆش دەگوزەرێنن، ئەی ئەو منداڵانەی کە باوکیان هەژارە؟ ئەی ئەو منداڵانەی کە لە سوریا و فـ.ـەلـ.ـەستین لەژێر مووشەکبارانی هێزە عالەمانی و زایـ.ـۆنیـیەکان بەیان دەکەنەوە.
ئەو ئەو منداڵەی ناو ئەم وێنەیە، کە لە غـ.ـەززە بەدەم سەرەی وەرگرتنی خۆراکەوە خەوی لێکەوتووە؟! بەشەرێک نییە بڵێت کاکە خۆ ئەمانەش منداڵن.
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئینیستگرام 🌐 ئێکس
#ئاستانە_Astana