کزەی دڵ، پێش نووستن!

کزەی دڵ، پێش نووستن!


چەند مانگی ڕابردوو خەریکی نووسینی پەرتووکێک بووم لە توێژینەوەیەکی ڕۆژهەڵاتناسی دەربارەی قورئان، بە هیوای ئەوەی کۆتایی ساڵی داهاتوو لە زنجیرەی «پارێزگاری لە قورئان» بڵاوی بکەمەوە. کاتی کۆکردنەوەی سەرچاوەکان، نامەیەکی دکتۆرام بینی لە یەکێک لە زانکۆ ڕۆژئاواییەکان، هیی توێژەرێک بوو کە وا دیارە بێباوەڕە و، لە توێژینەوەیەکی گومانێکی دژ بە قورئان دەخاتە ڕوو.


سەرسام بووم بە بوێری و مکوڕیی ئەو توێژەرە کە نامەیەکی تەواوی لەسەر بابەتێک نووسیوە کە پێویستی بە زانینی چەندین زمانی کۆنی ڕۆژهەڵاتی هەیە. کاتێک ژیاننامەکەیم خوێندەوە، بینیم کە پیاوێکی گەنجە، بگرە خاوەنی دوو بڕوانامەی دکتۆراشە، بەکالۆریۆسێکی لە زمانە ڕۆژهەڵاتییەکان بەدەست هێناوە و، زیاتر لە ١٢ زمانیش دەزانێت.


کزەیەک بە دڵمدا هات -هەر بە ڕاستی، نەک مەجازی- ئەو شەوە بە ئازار و پەژارەوە نووستم. پیاوێک کە هیچ چاوەڕوانی پاداشتی دوای مردنی نییە و بۆ باتڵ خەریکییەتی، ئەم ڕێگا دژوارە دەگرێتە بەر، لە کاتێکدا دەیانەوێت زانست وەک «زانیارییەکی ناو کەپسولێکی ئامادەکراو» بخوێنن ...


لە نەگبەتیی ئەم دونیایە، بوێری و چاونەترسیی مرۆڤی بێباوەڕ و خراپەکار و، ترس و بێمتمانەیی مرۆڤی باوەڕداره.


ئەمە وەک لۆمەکردنی نەوەکانی ئەم ئوممەتە ناڵێم، بەڵکوو بانگەوازێکە بۆ خۆپێداچوونەوە، بە ڕاستی شەرمەزارییە کە موسڵمان کاتە زیادەکانی بداتە ئایینەکەی، بەڵام ئەوانەی بڕوایان بە خوا نییە هەموو کاتیان بۆ باتڵ و پووچێتییەکەیان خەرج دەکەن کە هیچیان بۆ ناکات ...


د. سامی عامری


لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام  🌐 فەیسبووک  🌐 ئینیستگرام  🌐 ئێکس

#ئاستانە_Astana

11/27/2024 9:28:25 PM