شۆکێکی پزیشکیی نوێ و زللـەیەکی تر بۆ بانگەشە پووچەکانی داروینیزم
شۆکێکی پزیشکیی نوێ و زللـەیەکی تر بۆ بانگەشە پووچەکانی داروینیزم
وەک پێشتر باسمان کرد یەک لە فاوڵە گەورەکانی تیۆری پەرەسەندن باسی ئەندامە بێسوودەکان بوو کە جووڵاندیان و کردیانە بەڵگەیەک بۆ تیۆرەکە، بەڵام دڵخۆشییەکە زۆری نەخایاند؛ یەک لەوانە «سایمۆسەڕژێن» بوو کە بە ڕژێنێکی چەوریی بێسوود سەیر دەکرا لە کەسە پێگەشتووەکاندا کە وا باو بوو ئەم ڕژێنە تەنیا لە تەمەنی منداڵیدا ئەرکی هەیە و لەگەڵ پێگەیشتندا دەبێتە ئەندامێکی زیادەی بێسوود کە زۆر جار لەگەڵ نەشتەرگەریی دڵ دەردەهێنرا.
بەڵام ئێمە ئێستا دەزانین کە دەکرێت لادانی ئەم ڕژێنە زۆر بکوژ بێت، بەپێی توێژینەوەکان لابردنی سایمۆسەڕژێن ئەگەری مردن سێ ئەوەندە زیاد دەکات لە 5 ساڵی دوای نەشتەرگەری، لە هەمان کاتدا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە دوو هێندە دەکاتەوە، ئەمانە جیا لە لاوازبوونی سیستمی بەرگری و نەخۆشییەکانی.
دووبارە ئەمەش دەکەوێتە ڕیزی تاوانەکانی پەرەسەندن و زاناکانی کە بۆ پشتگیریی بیروباوەڕەکەیان هاوشێوەی تەنەکەیەکی زبڵ تەماشای پێکهاتە ئاڵۆز و وردەکانی مرۆڤ دەکەن.
https://www.massgeneral.org/news/press-release/study-reveals-unexpected-importance-of-the-thymus-in-adults
https://www.sciencealert.com/a-useless-organ-that-doctors-often-remove-could-actually-fight-cancer
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:
🌐 تەلەگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئینیستگرام 🌐 ئێکس
#ئاستانە_Astana