هەموو شتێک دەفرۆشین!

هەموو شتێک دەفرۆشین!


یەکێک لە کارەساتەکانی مۆدێرنە لەقاڵبدان و بەستانداردکردنی بابەتە ناماددییەکانە، بە جۆرێک هەموو شتێک ڕواڵەتێکی ماددی دەکرێت بە بەردا و کۆمەڵێک پێوانەی گشتی بۆ دادەنرێت و، پاشان مافیای سەرمایەداری دێت و پێت دەفرۆشێت.


جوانترین نموونەی بەرجەستە باسی جوانییە، کاتێک دەبینیت بابەتێکی مەعنەوی وەک جوانی دەبێتە نمایشێکی ماددیی زەق، کۆمەڵە پێوەرێکی گشتگیر، لووتێکی بچووک، لێوێکی ئەستوور، چاوێکی تیژ ... تەواو تۆ جوانیت!


گەر پێکهاتەکانت تەواو نین، کێشە نییە، بڕێک پارە بدە و خۆمان ئیشێکی جوانت بۆ دەکەین، ئەگەر نەشتبێت بەداخەوەین کە دەبێت لەو ئاستەی خوارەوە بمێنیتەوە.


هەر خۆی ئەم ستانداردکردنە دووبارە کێشەیەکی قووڵی مرۆڤایەتی زیندوو دەکاتەوە کە چینایەتییە، بەڵام وەک هەموو جاهیلییەتەکانی دیکەی مۆدێرنە دەخرێتە بەرگێکی جیاواز و جوانترەوە.


لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام  🌐 فەیسبووک  🌐 ئینیستگرام  🌐 ئێکس

12/4/2024 9:49:19 PM