سندووقە ڕەشەکەی داروین
سندووقە ڕەشەکەی داروین
هەمیشە وەڵامە بەهێزەکان وەڵامی سادەن، سادە بەو مانایەی کە تەنیا کەمێک لۆژیک و درککردن کافییە باسەکەت بۆ ڕوون بکاتەوە، ئەم پەرتووکەش لەوەیە جوانترین نموونەی ئەم شێوازە بێت.
ئاشکرایە کە لەگەڵ سەرەتاکانی تیۆری پەرەسەندن دونیایەک کێشە ڕووی لە تیۆرەکە کرد، تەنانەت هەر لە سەردەمی داروین خۆی، بەڵام کێشە گەورەکە دوای داروین بوو، کاتێک سندووقە ڕەشەکە کرایەوە.
سندووقە ڕەشەکە ئەو وردەکاری و ئاڵۆزکارییانەی خانە و سیستەمە زیندەییەکان بوو کە لە سەردەمی دارویندا هیچی نەزانرابوو، ئەمەش بووە لێدانێکی گورچکبڕی تر بۆ تیۆرەکە.
ئەم پەرتووکەی «مایکڵ بیهی» قووڵ دەتباتە وردەکارییەکانی سیستەمە زیندەییەکان و پێت نیشان دەدات کە ئەمانە هیچ قابیلیەتێکی تێدا نییە بۆ دروستبوون لە سایەی تیۆری پەرەسەندن و هەڵبژاردنی هەڕەمەکییەوە.
ئەگەر دەتەوێت لە خاڵە هەرە بکوژەکەی داروینیزم تێبگەیت، بێ دوودڵی ئەم پەرتووکە هەڵبژێرە.
#ئاستانە_Astana