٤٦ ملیۆن قەلی لەبیرکراو!
٤٦ ملیۆن قەلی لەبیرکراو!
هەموو ساڵێک له وڵاتانی ئیسلامی و بە تایبەت لە جەژنی قورباندا پێڕێک بەناو سیکۆلاری میزاجی دەکەونە گیانی پرۆسەی قوربانی، ئیتر هەر یەکەو بە لایەک، یەکێک بە بیانووی ئەوەی ئەو ئاژەڵانە گوناهن و خوا ئەمەی بۆ چییە و یەکێک بە بیانووی ژینگە و یەکێک دەڵێت توندوتیژییە و ... هتد.
بەڵام لە هەمان کات لەوسەری دونیا و جیهانی خەیاڵە خۆشەکانی کاکی عالەمانی، ٤٦ ملیۆن قەل سەر دەبڕدرێت و دەخورێت بە بۆنەی جەژنی سوپاسگوزاریی ئەمریکییەکان و، نزیکەی ملیارێک دۆلاری تێدا سەرف دەکرێت.
لە هەمووی ناخۆشتر، جیا لەو جیاوازییە گەورەیەی قوربانیی موسڵمانان کە بەشی هەژار و نەداری لێ دەدرێت، قەلخواردنی ئەمریکییەکان تەنیا بۆنەیەکە، دەنا بەپێی ڕاپرسییەکان زۆربەی ئەمریکییەکان گۆشتی قەلیان پێ خۆش نییە و ساڵانە ١٠٠ هەزار تۆن فڕێدەدرێن و تەنیا وەک بۆنەیەک ئەو هەموو قەلە سەرف دەکرێت.
لەم نێوانە جگە لە شەڕی دابونەریت و شەعائیر، هیچ پاڵنەرێکی تر بۆ ئەم هێرشە نابینرێت.
#ئاستانە_Astana
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئینیستگرام 🌐 ئێکس