خوا باڵی هەمووان با دەدات!
خوا باڵی هەمووان با دەدات!
﴿وَقَدْ مَكَرُوا مَكْرَهُمْ وَعِندَ اللَّهِ مَكْرُهُمْ وَإِن كَانَ مَكْرُهُمْ لِتَزُولَ مِنْهُ الْجِبَالُ﴾ [إبراهيم: ٤٦]
«ئەوان فێڵی خۆیان کرد و پیلانیان دانا، فێڵەکەشیان لای خوایە، خۆ ئەگەر بتوانێت چیاکانیش هەڵبتەکێنێت» [إبراهيم ـ 46]
سرووشتی دیکتاتۆر و زاڵمەکان وایە کە زۆر لووتبەرزن، لە ڕاستیدا ئەم لووتبەرزییە لە هەواوە نایەت، بەڵکوو ئەمە زادەی ئەوەیە کە دەیبینن لە هێز و موڵک و پیلانی تۆکمە، کاتێک دەبینێت هیچ نەماوە بیکات و هیچ نەماوە نەیبێت، ئیتر لووتبەرزی دەیگرێت، بە جۆرێک بە خەیاڵیدا نایەت ڕۆژێک بێت ئەم دۆخەی لە دەست دەربچێت!
بێئاگا لەوەی تەواوی ئەم پیلان و فێڵ و تەکبیرە لەبەردەستی پەروەردگارە و پیلانی خوا گەورەتر و وردترە، هەمیشەش پەروەردگار لە لوتکەی هێز و لووتبەرزیدا پشت دەشکێنێت، تا ئایەت و نیشانەکانی ڕوون بێت و، کەس نەتوانێت نکووڵی بکات، یان بیداتە پاڵ یەکێکی دیکە.
هەموو ئەمانەش بەڵگەگەل و نیشانەگەلێکن بۆ جیهانییان و دووپاتکردنەوەی موڵکییەتی ڕەهایی جیهانە بۆ پەروەردگار.
(ولا غالب إلا الله)
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئینیستگرام 🌐 ئێکس