با وێنە گەورەکەمان بیر نەچێت!
با وێنە گەورەکەمان بیر نەچێت!
ڕووخانی خوێنمژەکەی سووریا و، دەرکەوتنی نهێنییەکان و، کردنەوەی دەرگای زیندانە وەحشییەکان و، بینینی ئەو هەموو ترس و تۆق و خوێنڕێژییە سامناکە، لەگەڵ نیشاندانی حەقیقەتی ئەو دەسەڵاتە خوێنمژە، حەقیقەتی سیستەمە جیهانییەکەشی نیشان داین.
نابێت بیرمان بچێت کە ئەم دەسەڵاتە دیکتاتۆرانە پاشکۆی سیستەمێکی سەروو خۆیانن کە بەرپرسی تاک بە تاکی خوێنی ڕژاوی گەلانی چەوسێنراوەن، هەر ئەو سیستەمە چاو لەو هەموو بۆگەنییە دەپۆشێت و باشیش ئاگادارییەتی، لە هەمان کاتدا ڕیشدارێک پێ خوار دابنێت هەموو دونیای لێ دەهێننەوە یەک!
نابێت بیرمان بچێت هەر ئەم سیستەمە بە کۆمەڵێک ئالەتی زەبەلاحی میدیایی و ئابووری و سەربازی، ڕێ لە گەلانی ژێردەستە دەگرێت کە بڕیار و بژاردەی خۆیان دیاری بکەن، لە هەمان کاتیشدا فرمێسکی تیمساحی بۆ مافی مرۆڤ و ژن و منداڵ دەڕێژن و، دەڵێن: "پێمان ناخۆشە."
با بیرمان نەچێت!
#ئاستانە_Astana
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئینیستگرام 🌐 ئێکس