شۆڕشەکەتان سەری گرت، دەی با بگەڕێینەوە بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان!
شۆڕشەکەتان سەری گرت، دەی با بگەڕێینەوە بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان!
دوای ڕووخانی خوێنڕێژەکەی سووریا و ڕاکردنی و، کردنەوەی دەرگای زیندانە ترسناکەکان و، هەڵدانەوەی گۆڕی بە کۆمەڵی زیاد لە سەد هەزار کەس و، پێشوازی خەڵک لە شۆڕشگێڕەکان بەچەپڵە و ئاهەنگ و، ڕژانی کەمترین خوێن لە وەها شۆڕشێکدا؛ ئێستا کاتی ئەوەیە سیستەمی نێودەوڵەتی بێتە ناو وەزعەکەوە و کەشوهەواکە تێک بدات و، هەر لە دوورەوە باسی مەرجەکانی خۆی بکات کە پێشتر نەیدەتوانی بەسەر خوێنمژەکەدا بیسەپێنێت. بگرە داوای جێبەجێکردنی بڕیارێکی نێودەوڵەتی بکات کە ساڵانێک لەمەوبەر دەرچووە و، تۆزی لێ نیشتووە و، تا سەرکەوتنی شۆڕش باسی نەمابوو.
کار گەیشتووەتە ئەوەی داوای جێبەجێکردنی بڕیارێک دەکەن کە تێیدا دەبێت ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ دیکتاتۆری پێشوو وتووێژ و ڕێککەوتن بکەن، لە کاتێکدا ئەسڵەن لایەنی دووەم هەر نەماوە و ڕای کردووە!
ئەمە ئەرکی ڕاستەقینەی سیستەمی جیهانی و قەوارە نێودەوڵەتییە کارتۆنییەکانە کە نەهێڵن گەلانی چەوساوە بگەن بە ویستی خۆیان!