پاڵەوانەکانی ئێمە!
پاڵەوانەکانی ئێمە!
بەڵێ، ئەمانە پاڵەوانەکانی ئێمەن؛ پیاوێکی پیری دڵشکاو و، سەر و ڕیشێکی سپی و، جەستەیەکی شەکەت و برسی. بەیانیان ئەگەر هەبێت دوو کولێرە بۆ خۆی و دایکی گەرم دەکاتەوە و، بە زەیتی زەیتون و تۆزێک زەعتەرەوە دەیخۆن. یاری لەگەڵ منداڵەکانی کەمپەکە دەکات و، لێرە و لەوێ دوو قوتوو ماسی بۆ پشیلەکان ڕۆدەکات.
سەرەڕای دڵە شکاوەکەی خۆی دەستی بە دڵی هەمووانەوەیە و، گڕی غیرەت و ئیمانیان جۆش دەدات. بە ڕاست و چەپدا هەر وەکوو وەسفەکەی ڕەسوول (ﷺ) وەکوو درەختێکی پاک و بەردار خەریکی هەمووانە، چاوی لە ئاسمانە و جارجارەش تاسەی گۆڕی ئازیزانی دەیگرێت و دەکەوێتە جۆش. تا لە کۆتاییدا بە شەکەتی گەیشتەوە بە لیقای خودا.
ئومێدەوارین خودا شەهادەت و پلەی بەرزی بەهەشتی پێ ببەخشێت.
شێخ «خالید نەبهان» ئەفسانەیەکی تری غـ.ـ.ـەززە بوو!
#ئاستانە_Astana
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئینیستگرام 🌐 ئێکس