ئەی مافی مەشرووبخۆرەکان چی؟

ئەی مافی مەشرووبخۆرەکان چی؟


بەم دواییە لە کۆتا چاوپێکەوتنی کەناڵی (BBC)ی بەریتانی لەگەڵ (أحمد الشرع) لە دیمەشق، دوای کەمتر لە خولەکێک لە دەستپێکردنی چاوپێکەوتنەکە پێشکەشکارەکە پرسیار دەکات: "ئەی خەڵک بۆ لەمەودوا دەتوانن خواردنەوە کحوولییەکان بخۆنەوە؟"


تەماشای لوتکەی بێشعووریی فیکری ڕۆژئاوا بکەن، هەر لەم کاتانە کە زیاد لە ملیۆنێک سووری ئاوارەن، سەدان هەزار سووری ئاوی پاکیان نییە بیخۆنەوە، کارەبایان نییە، خێمەیەکیان نییە بۆ ئەم زستانە، خەڵک تازیەبارە و گۆڕی بەکۆمەڵی سەدان هەزار کەس دۆزراوەتەوە، هێشتا خەڵک بەدوای کەسوکاریدا دەگەڕێت لە زیندانە وەحشییەکانی ئەسەد.


کەچی کاکی ڕۆژئاوایی خەمی ئەوەیەتی کە خەڵک دەتوانن کحوول بخۆنەوە یان نا؟ دەتوانن سەما بکەن یان نا؟ باڕ و یانە شەوانەکان چییان لێ دێت؟ دەتوانن خۆیان ڕووت بکەنەوە یان نا؟


ئەمەیە حەقیقەتی غەرب و سیستەمە جیهانییەکەیە کە دروستیان کردووە، ئەمە حەقیقەتی ڕێکخراوە کارتۆنییەکانیانە، ئەمە ڕووی ڕاستەقینەی میدیا بێشەرمەکانیانە.


 

12/20/2024 11:00:23 PM