ئیلۆن مەسک ... ڕووکارە تازەکەی ئیسلامۆفۆبیا!
ئیلۆن مەسک ... ڕووکارە تازەکەی ئیسلامۆفۆبیا!
لەگەڵ ڕووداوەکەی ئەڵمانیا و هێرشی کابرا بێباوەڕەکە بۆ سەر بازاڕە قەرەباڵغەکە و، هێرشی میدیاکان بەو حیسابەی کابرا سعودی دەرچوو، پاشان دەرکەوتنی باکگراوندی هێرشبەرەکە. دووبارە یارییەکی تر دەستی پێ کردەوە کە یاریزانی سەرەکی یارییەکەش ئیلۆن مەسک بوو.
هەر زوو ئیلۆن مەسک باسی ئەوەی کرد کابرا موسڵمان بووە و دەبێت لە ئەورووپا دەرکرێن، پاشان کە دەرکەوت کابرا بێباوەڕە، خێرا ئەکاونتی هێرشبەرەکە لە تویتەر هەڵپەسێردرا، چونکە باکگراوندی ڕاستەقینەی هێرشبەرەکەی تێدا بوو لە دژایەتی ئیسلام و پشتگیریی ئیسرائیل و هاوئاوازی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان.
دوای ماوەیەک دووبارە ئەکاونتەکە گەڕایەوە، بەڵام تەواوی پۆست و نووسینەکان کە دژایەتی ئیسلام و پشتگیریی ئیسرائیل بوو لە ئەکاونتەکە سڕابوویەوە، پاشان مەسک حیکایەتێکی تری دروست کرد کە کابرا بە درۆوە وتوویەتی بێباوەڕم و بۆیه وای کردووە تا ئەم کارە ئەنجام بدات.
هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە مەسک خۆی بە بەدیلی میدیا درۆزن و چەواشەکارەکان دادەنێت و پێگەکەی خۆی وەک سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو پێشکەش دەکات