با تاوێک لە وێنە گەورەکە بڕوانین!
با تاوێک لە وێنە گەورەکە بڕوانین!
لەم واقیعەی ئوممەتی ئیسلامیدا، پیاو چەندی کار بکات، دەبینێت کارەکەی زۆر لەوە قەزەمتر و فڕنەگولەترە که دڵی پێی خۆش بێت و شەرمی بەخۆ دێت لە بریتیی دوعایەکیش داینێت، بە بەراورد بە زەروورەتی هەنووکەیی و ئامانجە گەورەکە، ئەوەی دەیکات سووڕانەوەیەکە بە دەوری خوددا و هیچی دیکە.
وەلێ بۆ ئێستێکیش بێت، ئەوە سەکینەت دەدات کە لەم کۆڕبەندەدا بە تەوفیقی کردگار هەوڵمان دا لەگەڵ براگەلێکدا قیچەک چەمکی برایەتیی دینی بە حەقیقی بەرجەستە بکەین، لەسەر خوانێک کۆ ببینەوە، جیاوازییە جوزئییەکان بخەینە ئەو لاوە و هەندێک بە تێبینییەکانی یەکتردا بچینەوە، تاوێک لە وێنە گەورەکە بڕوانین و جەنگی کۆلکە هاوبەشەکان بکەین.
سوپاس بۆ کردگار و نیگارندەی بەسۆز
سوپاس بۆ قسەکەران و مامۆستایانی ئازیز
سوپاس بۆ میوانان و ئامادەبووان
سوپاس بۆ ئاستانەییەکان
#ئاستانە_Astana