کۆتایی بە ڕەگەزگۆڕین دەهێنم و تەنیا ددان بە دوو ڕەگەزدا دەنێین​

کۆتایی بە ڕەگەزگۆڕین دەهێنم و تەنیا ددان بە دوو ڕەگەزدا دەنێین 


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە وتارێکیدا لە بەرانبەر کۆمەڵێک لە لایەنگرانیدا ڕایگەیاند کە سیاسەتی ئیدارەی داهاتووی ئەمریکا داننانە بە دوو ڕەگەزدا (نێر و مێ )، هەروەها بەڵێن دەدات کۆتایی بە ڕەگەزگۆڕینی شێتانە بهێنێت لە یەکەم ڕۆژی سەرۆکایەتییەوە.


  دۆناڵد ترەمپ ئەم بەڵێنەی لە کاتێکدا داوە کە بەرەی کۆمارییەکان ئەم جارە کۆنترۆڵی کۆنگرێس و کۆشکی سپییان کردووە، ئەمەش کارەکانی ترەمپ ئاسانتر دەکات، هەروەها بەڵێنیشی دا بە ئیمزاکردنی فەرمانی ڕێگریکردن لە شێواندنی منداڵان و دەرهێنانی ڕەگەزگۆڕاوەکان لە ڕیزی سوپا و قوتابخانەکانی ئەمریکا و دوورخستەوەی پیاوە ڕەگەزگۆڕاوەکان لە پاڵەوانیەتییە وەرزشییەکانی ئافرەتان.


ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵانی پێشوو، تەواوی سیاسەتی سەرۆکە دیموکراتەکان چووبووە خزمەتی باسی جێندەر و هاوڕەگەزبازی، پارە و توانایەکی زۆری دەوڵەتی بۆ خەرج دەکرا و بەسەر وڵاتانی تریشدا دەسەپێنرا.


تۆ بڵێیت سیاسەتی پێچەوانە ببینین و خۆری ئەم باسە هەر لە ڕۆژئاواوە دەست بە ئاوابوون بکات؟


سەرچاوە:

‏https://www.france24.com/en/live-news/20241223-trump-vows-to-stop-transgender-lunacy-as-a-top-priority



ئاستانە_Astana 

 

1/1/2025 3:58:01 PM