ساڵی تازە بۆ (٣٠) ئافرەتە نیقابپۆشەکەی سویسرا هات!

ساڵی تازە بۆ (٣٠) ئافرەتە نیقابپۆشەکەی سویسرا هات!


لە ئەمڕۆوە یاسا تازەکەی سویسرا دەچێتە بواری جێبەجێکردن و پۆشینی نیقاب قەدەغەیە و غەرامەی (١٠٠٠) فڕەنکی سویسری لەسەرە، لە کاتێکدا هەر ڕووخسارداپۆشینێکی تر بۆ بارودۆخە ژینگەیی و تەندروستی و هونەرییەکان ڕێپێدراوە.


ئەمە لە کاتێکدا وەک پێشتر باسمان کرد موسڵمانان تەنیا  (٥٪)ـی ئەو وڵاتە پێک دێنن و، بەپێی خەمڵاندنێکی زانکۆی لوسێرن تەنیا (٣٠) ئافرەتی نیقابپۆش لە سویسرا هەیە، بەڵام وا دیارە وەزعەکە زۆر خەتەرە کە پەرلەمان و حکومەتی ئەو وڵاتە یاسایەکی وا بۆ (٣٠) کەس دەردەکەن.


هەر لە هەمان کاتدا ئەم وڵاتە ڕۆژئاواییانە دێن لێرە بەرۆکی ئێمە دەگرن کە دەبێت ڕێز لە مافی کەمینەکان بگرین، بگرە دەیکەنە مەرجیش بۆ لادانی سزای ئابووری، یان هەر ڕێککەوتنێکی سیاسی و ئابووری لەگەڵیاندا.


بەڵام ئەوەش حاڵی کەمینەیەکی (٣٠) کەسی ئەو وڵاتەیە!


#ئاستانە_Astana

 

سەرچاوە:

https://www.swissinfo.ch/eng/democracy/swiss-ban-on-face-covering-will-apply-from-2025/88007484


https://www.aljazeera.com/news/2022/10/13/switzerland-plans-1000-fines-for-breaking-burqa-ban

1/1/2025 3:58:47 PM