بۆ من بژین دەتانژێنمەوە
(السلام علیکم)
لە یەکەمین کۆڕبەندی ئاستانەدا وەکوو خوازیارێک بۆ فێربوون و سودمەندبوون، بەشدار بووم.
لەوێ ھەر لە سڵاوکردن و ڕووی گەشی ھەموو براکان لە ھەموو قوتابخانەکانەوە دەستم بە فێربوون و سودوەرگرتن کرد. نەمدەویست قسە بکەم، تێبینی بدەم، شەرح و باس و تەرح بکەم، بگرە لە خۆناسینیشدا ئیقتیسادیم کرد، نەبادا شتی بەسوودم لەکیس بچێت.
وتارەکان لە ئاستێکی زۆر باڵا و دەرمانئاسا بوون بۆ «نەخۆشیی مۆدێرنە»، ھەر لە مێژووی، ھۆکاری، پاڵنەری، جووڵە و ئاسۆکانی، کاریگەرییەکانی لەسەر مرۆڤایەتی بە گشتی؛ تێیدا موسڵمانان، دواتریش بزافە ئیسلامییەکان، ژنان ... ھتد. کە بە ڕاستی وشە بە وشەی شیاوی چەندبارە تەیکردنەوەن.
کۆتاییەکەی، ئەممان کۆتایی! پڕ ھەیەجان، ناسکیی دڵ و گریان و موناجات و سەڵاوات و قورئان؛ وەکوو بڵێیت ئەو ساتانەی بوونە میسکی خیتام پلانەکەی لە دەرەوەی توانای ستاف و ئامادەکاران و ئامادەبووانیش بوو، ڕاستتان پێ بڵێم بۆنی ئایەتی: ﴿والذین جاھدوا فینا لنھدینھم سبلنا﴾م کرد لێی، دیار بوو کردگاری باڵا کۆتاییەکەی ڕازاندەوە تا پەیامی «بۆ من بژین دەتانژێنمەوە» بە گوێ و دڵ و ڕۆحی ئامادەبووان و چاودێرانی دواتریشدا بدات.
خۆشحاڵ بووم بە چرکە بە چرکەی کۆڕبەندەکە و ناسینی ھەموو ئەوانەی کە گەشتمە خزمەتیان.
بیلال جەلال حەداد
(بارك اللە فینا وفیکم)
(والسلام علیکم ورحمة اللە)
#کۆڕبەندی_مۆدێرنە
#مۆدێرنە_و_شوناس
#ئاستانە_Astana
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئینیستگرام 🌐 ئێکس