هەموو ڕەنگەکان لە ئاستانە!
هەموو ڕەنگەکان لە ئاستانە!
سوپاس ئاستانە!
ئاستانە نەک هەر دەروازەیەکی باشە بۆ هزر و پێگەیاندن، بەڵکوو قەڵایەکی تۆکمەی ناوازەشە بۆ گرتنەباوەشی هەموو ڕەوت و لایەن و بیرە ئیسلامییەکان.
ئەوەی لەم چەند ڕۆژە بینیمان لە جوانیی پێکەوەبوون و یەکڕیزی و تەبایی و یەکترتەواوکردن و قەبووڵکردنی یەکتر، نیشانەی سەرکەوتنی کارەکانی ئاستانە و ستافە دڵسۆزەکەیەتی؛ ئەوان هەوڵیان ئەوەیە موسڵمانان یەک ڕیز و یەک دەست بن، ئەمە کاری دڵخوازی ئەوان و ئێمەشە و، خواگیانش هەر ئەوەی خواستووە لێمان: ﴿إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِهِ صَفًّا كَأَنَّهُم بُنْيَانٌ مَّرْصُوصٌ﴾، ﴿وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا ۚ وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنتُمْ عَلَىٰ شَفَا حُفْرَةٍ مِّنَ النَّارِ فَأَنقَذَكُم مِّنْهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ﴾.
خوای گەورە یەکڕیز و یەکدەستمان بکات و بە ناو و ناوک یەک بین.
(وسلام عليكم.)
بڕیار قادر
#کۆڕبەندی_مۆدێرنە
#مۆدێرنە_و_شوناس
#ئاستانە_Astana
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئینیستگرام 🌐 ئێکس