نەیکوشتوون، بەڵکوو کوژراون

نەیکوشتوون، بەڵکوو کوژراون

چوزانین؛ ئەوان وا دەڵێن!


ئەگەر تەماشایەکی سەردێڕ و داڕشتنەوەی هەواڵەکان لە ڕۆژنامە و گۆڤارە ڕۆژئاواییەکان بکەیت، تا ڕادەی ڕشانەوە دەتبات، لەتاو ئەو نائەخلاقیبوونە ڕۆژنامەگەرییە کە میدیا گەورەکان دەیکەن.


تەماشای ئەم هەواڵە بکەن کە نیویۆرک تایمز چۆن دایڕشتووە، لە بریی ئەوەی بڵێت: "ئـ.ـیسڕائیل پێنج ڕۆژنامەنووسی بە بۆردوومانی ئاسمانی کوشتووە."، نووسیویەتی: "بە وتەی دەزگا فـ.ـەلـ.ـەستینییەکان پێنج ڕۆژنامەنووس بە بۆردوومانێک کوژراون!"


بۆردوومانی ئـ.ـیسڕائیل نا، بۆردوومانێک! نەیکوشتوون، بەڵکوو کوژراون -بە بکەر نادیار-، تەبعەن بە وتەی دەزگا فـ.ـەلـ.ـەستینییەکان، بۆئەوەی هەواڵەکە مەجالی بەدرۆخستنەوەی تێدا بێت!


چ کاتێک لە ئێستا جوانترە کە کەوتنی ئەم ماسکانە ببینین!؟


#ئاستانە_Astana


 

1/13/2025 7:37:00 PM