ئەو شارەی کە دەیانوت «بێ خوایە»، خوا سووتاندی!
ئەو شارەی کە دەیانوت «بێ خوایە»، خوا سووتاندی!
نزیکەی هەفتەیەک پێش ئێستا، لە مەراسیمی خەڵاتی (Golden Globe)، لە کاتی وتارخوێندنەوەی ناوی ئەو کەسانەی خەڵات کراون، پێشکەشکارەکە وتی: "ستافی فیلمەکە ١١ جار سوپاس کراون، دایکەکان ٣ جار سوپاس کراون، هیچ کەسێکیش سوپاسی خوای نەکردووە." دوابەدوای ئەم وتەیە، بەشداربووانی ئاهەنگەکە کە بەشێکی زۆریان ئەکتەری فیلمەکان بوون، دەستیان کرد بە قاقای پێکەنین و گاڵتەیان بە وەزعەکە دەهات! دواتر پێشکەشکارەکە وتی: "ئەمە هیچ سوپڕایزێکی تێدا نییە لەم شارە بێ خواییەدا."
تەنیا ٥ ڕۆژ دوای ئەم ڕووداوە، ئاگر لە شاری لۆس ئەنجلس بەر بوو و، خانوو و ڤێلای زۆرێک لە ئەکتەرەکان سووتان! شایەنی باسە ستافی فیلمەکە نەیانتوانی ڕێگری لە ئاگرەکە بکەن. ئێستا (godless town) بووەتە ترێند لەناو ئەمریکییەکان و هەموو خەڵکی قسەیان پێ دەڵێن.