سزای خوایە و تەنیا ڕووداوێکی سروشتی نییە!

سزای خوایە و تەنیا ڕووداوێکی سروشتی نییە!


گرفتەکە ئەوەیە کە پێت وا بێت ئەم سزا و ئاگادارکردنەوانەی خوا، تەنیا ڕووداوێکی سروشتین!


گەلی ساڵح پێغەمبەر (علیە السلام) کاتێک سزا دران، تەنیا ٩ کەس پیلانی کوشتنی وشترەکەیان دانا و یەکێکیان هەستا بە ئەنجامدانی کارەکە و، وشترەکەی کوشت، بەڵام خوا تەواوی گەلەکەی لەناو برد - تەنیا ئەم تاوانەیان نەکردبوو، بەڵکوو چەندین ساڵ بوو کە پێغەمبەر ساڵح بانگەوازی دەکرد و گەلەکەی نەدەهاتن بەدەم بانگەوازەکەیەوە-، چونکە خەڵکەکەی تر بێدەنگ بوون لە ئاستی تاوانەکان.


دەی کە چەندین ساڵە لە سووریا و بۆرما و هیندستان و سۆماڵ و یەمەن و غــ،ـەززە، موسڵمانان دەسووتێنرێن و دەکوژرێن، پێت وایە خوا تووڕە نەبووبێت و ئێستا گەلە زاڵمەکان سزا نەدات؟! پێتان وایە ئەم بێدەنگبوونەمان لە ئاست ئەو ستەمانە، سزای بەدوادا نەیەت؟ ئەسڵەن ئەمەی ئێستا ڕوو دەدات، تەنیا ئاگادارکردنەوەیەکە، وردە وردە وا تەواوی زەوی پڕ دەبێت لە تاوان، سزا و ئاگادارکردنەوەکانی خواش یەک لە دوای یەک وا دێن، زوو تەوبە بکەن، چونکە ئەو ڕۆژەی کە تەوبە تیایدا نامێنێت، زۆر نزیک بووەتەوە.


کارەساتە پێمان وا بێت ئەم ڕووداوانە بێمەبەستن و هیچ حیکمەتێکیان تێدا نییە!


#ئاستانە_Astana


لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام  🌐 فەیسبووک  🌐 ئینیستگرام  🌐 ئێکس

1/14/2025 11:03:21 PM