غەززە بردیەوە

غەززە بردیەوە


﴿إِن تَنصُرُوا اللَّهَ يَنصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ﴾


ساڵ و نیوێکە لە غەززە تەفسیرێکی ڕاستەقینەی مانا باڵاکانی قورئان دەبینین. نموونەی هەرە باڵاکانی گیانفیدایی و بۆ خوابوون دەبینین. ساڵ و نیوێکە بچووکترینی ئەهلی غەززە گەورەترین پاڵەوانێتی پیشان دەدات.


ئەستێرەکانی سیرەی ڕەسوول و پاڵەوانەکانی میراتی شەریفی ئوممەت دووبارە دەرکەوتنەوە. گیانفیداکانی ناو پەڕەکانی مێژوو بوونە واقیع و بەڵگە بەسەر هەموومانەوە.


غەززە بردنەوەی ئیمان و یەقینە، بەسەر ملهوڕەکانی جیهان.


﴿وَقَدْ مَكَرُوا مَكْرَهُمْ وَعِندَ اللَّهِ مَكْرُهُمْ وَإِن كَانَ مَكْرُهُمْ لِتَزُولَ مِنْهُ الْجِبَالُ﴾


#ئاستانە_Astana

 

1/16/2025 8:58:53 PM