غەززە لەنێوان سەرکەوتن و شکستدا
غـ.ـەززە لەنێوان سەرکەوتن و شکستدا
چەمکی براوە و دۆڕاوە لە قورئاندا تەنیا بە مانای زیندوومانەوە لە دونیا نایەت، لە چیرۆکی نێوان دوو کوڕەکەی ئادەمدا، قابیل براکەی خۆی دەکوژێت و زیندوو دەمێنێتەوە، بەڵام نموونەیەکی دزێو و بەدفەڕە و تا ئاخیرەت کوشتنی مرۆڤی بێتاوان لەئەستۆی ئەودایە، چونکە ئەو داهێنەری کوشتن بوو لەسەر زەوی.
چیرۆکی (اصحاب الاخدود) هەر ئاماژە بە هەمان شێوازی سەرکەوتن دەکات، پادشایەکی زۆردار دۆڵێکی پڕ کردووە لە ئاگر و باوەڕدارەکان دەسووتێنێت.
ئەگەر ئینسان باوەڕی بە ئاخیرەت نەبوو لێکدانەوەی بۆ پرسی ئەخلاق زۆر کورت دەهێنێت، ئاخر ناکرێت منداڵێکی بەستەزمان و وەک پەڕەی گوڵ لەگەڵ کەسێکی بکووژ و خوێنخۆردا، بە مردن کۆتاییان پێ بێت و تەواو، ڕێک لەم نوختەیەوە گرنگیی باوەڕبوون بە ئاخیرەت دەردەکەوێت، چونکە ئەخلاق لە تەک ئاخیرەتدا مانای دروستی خۆی وەردەگرێت و لە «نامەعقوول» ڕزگاری دەبێت، لەوێ هەریەکەیان پاداشتی پێویستی خۆیان وەردەگرن.
ئیدی لە دیدی ئێمەی باوەڕداردا کوژراوانی غـ.ـەززە، مردنەکەیان بەختیارییە و گەورەترین سەرکەوتنە، چونکە چەمکی «شەهید» پێگەیەکی بەرزی لە ئیسلامدا هەیە و ئەوانیش دەچنە نێو چوارچێوەی ئەو چەمکەوە.
سەبارەت بە لایەنی دونیاییش:
وێنای ئەمە بکە: دەوڵەتانێکی بەهێزی وەک ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بە پێشکەشکردنی پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیای سەربازی بە دۆستەکەیان نەیانتوانی شارێکی گچکەی لە هەموو لایەکەوە ئابڵووقەدراو داگیر بکەن و یەک ئامانجیان بەدی بهێنن کە سەرەتاییترینیان ڕزگارکردنی دیلەکان بوو.
تۆمەتی خۆحەشاردانی سەرکردەکانی بەرەی بەرگری لەژێر زەویدا، بە کوژرانی دوو کەسی یەکەمیان لە ماوەیەکی زۆر کەمدا، بوو بە بڵقی سەر ئاو، بە تایبەت کە یەکیان لە بەرەکانی شەڕدا و بە جلوبەرگی سەربازییەوە گیانی سپارد، زێدەڕەویی نییە گەر بڵێین کوژرانەکەی، لە ژیانەکەی کاریگەرتر بوو.
ئێستا لە دونیادا وێنایەکی دزێو بۆ قەوارەی زایـ.ـۆنی و جـ.ـوولەکە دروست بووە و لە وڵاتانی ئەورووپا و عەرەبییش چەند کردەوەیەکی لێدان و کوشتن لە دژیان ڕوویان دا، بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی خۆیان، لە دوای دامەزرانی قەوارەکەیانەوە لە ساڵی ١٩٤٨، زیانی لەو شێوەیەیەیان پێ نەکەوتووە، هەر بۆیە هەرگیز ئەو قەوارەیە ناگەڕێتەوە بۆ بەر لە تۆفانی ئـ.ـەقسا.
موسڵمانی ڕاست و دووڕوو لێک هەڵاوێردران، ئەوانەی تۆمەتی بەکوشتدانی هاووڵاتییانی مەدەنییان دەخستە پاڵ سەرانی بزووتنەوەی بەرگری، ئامانجیان تەنیا لێدانی بەرەی ڕاستەقینەی بزووتنەوە ئیسلامییەکان بوو بۆ بەرژەوەندی حوکمڕانە زۆردار و گەندەڵەکانی ناوچەکە کە سەرجەمیان بووکەڵەی دەستی ڕۆژئاوان.
بەهێزی ئیمان و ئیرادە، هێزێکی سیاسیی بێ کەرەستەی سەربازیی پێشکەوتوو، هاووڵاتییانێکی برسی و ڕەشوڕووت و بێناز، یەکێکیان سکاڵای نەکرد و ناڕەزایەتی دەرنەبڕی، بەڵکوو لەسەر تەرمی ئازیزانیان دەیانوت داوامان لە بزووتنەوەی بەرگریی ئەوەیە ڕادەستی مەرجەکانی قەوارەی زایۆنی نەبێت و نەخەڵەتێت، ئەگەر لە کاریگەریی ئیمان تێنەگەیت، هەرگیزا و هەرگیز لەو وتانەیش حاڵیی نابیت.
ئێستا لە ئەنجامی ڕاگەیاندنی خاڵەکانی ئاگربەستدا، چەندان وەزیری قەوارە کاتییەکە هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەو دەکەن، بەو پاساوەی ئەوە دداننانە بە شکستدا و زۆری خاڵەکان لە بەرژەوەندی غـ.ـەززە و بەرەی بەرگریدان.
بەو شێوەیە، خۆڕاگرانە دژی دوژمنێکی وەحشی وەستانەوە و مردنیان بەسەر سەرشۆڕی و ژێردەستەییدا هەڵبژارد و بە خوێنیان مێژووییەکیان نووسییەوە و فیداکارییەکیان تۆمار کرد کە پێشتر وێنەی وەها لە ڕووپەڕەکانیدا تۆمار نەکراوە.
خۆڕاگریی باجەکەی چەند سەخت بێت، لێ کاریگەری گەورە بە دوای خۆیدا دەهێنێت.
هەزاران هەزار سڵاو لە شەهیدانی سەربڵندی غــ.ـەززە، کە بنی پێیەکانیان لە تەوێڵی خوێنخۆرانی قەوارەی زایـ.ـۆنی و تەواوی هەوادارانی بەرزترە.
ئالان عومەر بابەکر
#ئاستانە_astana