کولتووری خاپوورکردن و وێرانکاری لە دەقەکانی هیبرۆوە!
کولتووری خاپوورکردن و وێرانکاری لە دەقەکانی هیبرۆوە!
پاش ئەوەی دەوڵەتی خاڵی لە ئەخلاقی زایـ.ـۆنی زیاتر لە نیوەی باڵەخانە و خانووەکانی غـ.ـەززەی لەناو برد و زیاتر لە سەدا (٪٨٠)ـی خەڵکی غـ.ـەززەی ڕاگواستەوە و پیلانی دەرکردنی هەتاهەتایی هەیە، لە لای زۆرێک لە خەڵکی جیهان ئەم ڕێژەیە لە نائەخلاقییەت و ئیرهاب جێگەی سەرنج بوو، بەڵام لە لای ئەهلی دانش جێگای سەرنج و حەپەسان نییە، چونکە بە ڕوانین لە دەقەکانی تەلموود و ئایینی یـ.ـەهوودییەتەوە خاڵی نییە لەم وەحشیگەرایەتییەی کە ڕووی دا.
وەکوو چۆن وتەیەکی بەناوبانگ هەیە دەڵێت: "مێژوو دووبارە دەبێتەوە." ڕووداوەکانی ئەم دواییەی غـ.ـەززە و لوبنان یەکەمین کاری ئەم ئایینە نییە. وەکوو چۆن لە سفری تەسنییە هاتووە دەلێت: "بەڵام شار و ئاوەدانی ئەو گەلانە خوای گەورە بۆت حەڵاڵ دەکات، هەرچی هەناسە دەدات تێیدا بیکوژە و شارەکە وێران بکە، وەک حیتییەکان، ئەموورییەکان، کەنعانییەکان و ... تاد، وەک چۆن خوداکەت فەرمان دەکات."
هەروەها بە ڕوانین لە دەقی سفری یەشوع کەسایەتی تەوراتی یەشوع بن نون کاتێک نزیک دەبێتەوە لە گەمارۆدانی خاکی کەنعان -فـ.ـەلەستینی ئیستا- نووسراوە: "خوێنی هەرچی کەسە لە شارەکە حەڵاڵی بکەن لە ژنەوە تا پیاو، لە منداڵەوە تا گەورە، تەنانەت مانگا و مەر و گوێدرێژیش ... هەموو شارەکە بسووتێنن و تا هەتاهەتایە بیکەن بە هەوارێکی کۆنی چۆڵکراو."
شایەنی باسە پەرتووکێکی تایبەت نووسراوە لە بارەی ڕەگوڕیشەی تاوانەکانی زایـ.ـۆنییەت لە مێژوودا، بە ناوی «جەنگی پیرۆز»، لە نووسینی دکتۆر «عصام سەخنینی» خاوەنی دکتۆرا لە مێژوودا کە لەم پەرتووکەدا دەیەوێت ئەو خاڵە بسەلمێنیت کە سەهیۆنییەت چۆن پەرتووکی پیرۆز وەک پرەنسیپێک بۆ سیاسەتە سەربازییەکانی بەکار دەهێنیت و سوورە لەسەر دووبارەکردنەوەی ئەو خوێنڕیژییەی کە هەبووە بەسەر موسڵمانان و ئەهلی غـ.ـەززەدا دووبارەی بکاتەوە، بەم جۆرە ئەم دەقانە وەکوو (وەحی)ـەکی لێ دێت بۆ دەوڵەتی داگیرکاری ئیسـ.ـرائیل، بۆ گێڕانەوەی خاکی پیرۆز و کەسایەتی تەوراتی یەشوع بن نون، کەسایەتی یەکەمە کە وەک ئیلهامێک بۆ سەهیۆنییەت کە کردەوەکانی دووبارە بکاتەوە.
لە هەموو شتێک جیاوازتر ئەوەیە کە مامۆستای دەروونناس لە زانکۆی تەل ئەبیب «جۆرج تمارین» سەرژمێرییەکی کردووە لەسەر زیاتر لە هەزار خوێندکار لە زانکۆکەیان، بەوەی هەلسەنگاندن بکەن بۆ کردەوەکانی یەشوع بن نون لەوەی کە کردی بەرانبەر خاکی کەنعان، دەرئەنجامی دیراسەکە (٪٨٠) خویندکاران کارەکانی یەشوعیان بەلاوە پەسەندە لە کوشتار و جینۆساید، نزیکەی (٪٤٠)ـی خوێندکارەکان پێیان وایە کە سوپای ئیسـ.ـرائیل دەبێت هەمان ئەو کردەوانەی کە ئەو کەسایەتییە کردوویەتی دووبارە بکرێتەوە.
وەکوو چۆن پەندێک هەیە دەڵێت مێژوو دووبارە دەبێتەوە، سوپای چەوتی ئیسـ.ـرائیلی دووبارە مێژووی باو و باپیرانیان دووبارە دەکەنەوە و بەپێی ئامارە فەرمییەکان (٤٤) هەزار هاووڵاتی مەدەنی شەهید کراون کە منداڵ بەشێکی گەورەی قوربانییەکانە و، زیاتر لە سەدا شەستی خانوو و باڵاخانەکانی شارەکە بە تەواوی ڕوخێنراون و، هەروەها باشووری لوبنان ڕووبەرووی وێرانکاری و کوشتارگەیەکی گەورە بووەتەوە کە بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی وڵاتەکە بۆ پێش قۆناغی شەر چەندین ساڵ دەخایەنێت، ئەمانەش مشتێکن لە خەرمانی تیرۆری دەوڵەتی نەکیرەی ئیسـ.ـرائیلی.
#ئاستانە_Astana