تازە بە تازە ڕۆژئاوا دەزانێت کە دوو ڕەگەز هەیە!

تازە بە تازە ڕۆژئاوا دەزانێت کە دوو ڕەگەز هەیە!


لە مەراسیمی دەستبەکاربوونیدا و لە یەکەم وتاریدا وەک سەرۆک، ترەمپ ڕایگەیاند؛ کە ئیتر لەمەو دوا ئەمریکا تەنیا ددان بە دوو ڕەگەزی نێر و مێدا دەنێت.


لە لایەک هەواڵەکە جێی دڵخۆشییە و لە لایەک گاڵتەجاری و کۆمیدیایە کە وەها شتێکی زانراو و سادە و بەڵگەنەویست لە مێژوو و زانینی مرۆڤایەتییدا تازە بە تازە دەبێتە سەردێڕی ڕۆژنامە و کەناڵە گەورەکان و هەمووان خەریکی باس و لێکدانەوەینی.


لە سایەی سەری لیبرالییەت و بیرە سەقەتەکانەوە و، دوورکەوتنەوە لە پەیامی ئاسمان و وەحی، مرۆڤ بە جۆرێک سەرگەردان بووە کە هیچ شتێک وەک خۆی نابینێت، شتانێک کە هەرگیز جێی مشتومڕ نەبوون، ئێستا دەبێتە هەواڵێکی بەپەلە، ئەویش لە چەرخێک کە بە حیساب پێشکەوتووترین بارودۆخی مرۆڤایەتییە.


#ئاستانە_Astana


 

1/26/2025 10:48:03 PM