ئیتر شەهیدی بۆچی باشە؟!

ئیتر شەهیدی بۆچی باشە؟!


پەروەردگار لە قورئاندا دەفەرمووێت: «خوا ڕۆح و ماڵی لە ئیمانداران کڕیوەتەوە، بەوەی کە بەهەشتیان دەداتێ، شەڕ دەکەن لە پێناوی خوا جا دەکوژن و دەشکوژرێن.» لێرە پەروەدگار باسی سەودایەکی تایبەت دەکات لەگەڵ ئیمانداران کە خوا خۆیان و ماڵیان لێ دەکڕێتەوە بە بەهەشت و پاداشتێک کە خوا خۆی بۆی ئامادە کردوون.


لە لایەکی تر پەروەردگار باسی هەڵەتێگەیشتنی کۆمەڵێک دەکات لەم سەودایە، کاتێک کۆمەڵێک باسی شەهیدانی جەنگیان کردووە و وتوویانە گەر لای ئێمە بان و دانیشتبان نەدەکوژران و نەدەمردن، پەروەردگار دەفەرمووێت: «دەی ئەگەر ڕاست دەکەن ڕێ لە مردنی خۆتان بگرن، نەخێر ئەوانەی کە لە پێناوی خوادا کوژراون پێیان مەڵێن مردوو، بەڵکوو ئەوان زیندوون و داوەتی پەروەردگاری خۆیانن.»


خوا دەفەرمووێت: «ئەوان دڵخۆشن بەوەی خوا پێی بەخشیون و موژدە بە دوای خۆیان دەدەن کە هیچ ترسێکتان لەسەر نییە و خەمێکیش ناخۆن بۆ دونیا.» پەروەردگار لێرەدا هەر خەم و بیانوویەکی دونیایی و ماددی دەڕەوێنێتەوە کە مرۆڤ لەم سەودایە بتەکێنێتەوە.


ئینجا لێرە پرسیارەکە ئەوەیە، ئەرێ ئەم ئایەتانە بەسەرچوون؟ ئەم ئایەتانە هەر بۆ وەڵامی کۆمەڵە مشتومڕێکی هاوشێوەی ئێستامان نەهاتووە؟ چەمکی شەهادەت و شەهیدبوون بۆچی باس کراوە؟ ئیدی بۆچی باشە!


#ئاستانە_Astana


 

1/26/2025 10:48:23 PM