دایک لەنێوان پیرۆزیی ئیسلام و مادیگەریی سەردەمدا!
دایک لەنێوان پیرۆزیی ئیسلام و مادیگەریی سەردەمدا!
دایک لە ئیسلامدا ئەو کەسەیە بەهەشت لەژێر پێیەکانیەتی و ئەولاترین کەسە بە مافی هاوڕێیەتییەکی چاک لەگەڵیدا، ئەو کەسەیە منداڵەکەی هەر چییەک بکات ناتوانێت مافەکەی بدات، ئەو کەسەیە چاکەکردن لەگەڵی بە باشتر دەزانرێت لە جیهادکردن لەپێناو خودا، هەموو ئەمانە بۆ کەشتیوانی ئاسمانی و داهێنەر و زانا و ئەو کەسەی خەڵاتی نۆبڵی بەدەست هێناوە بەردەست نییە.
دایک تاکە کەسە هیچ کەسێک ناتوانێت ئەو ڕۆڵە مەزنەی پێی هەڵدەستێت پڕ بکاتەوە، چونکە خودا لێهاتوویی جەستەیی و دەروونی و خۆرسکی تەنیا بەو بەخشیوە تاکوو منداڵەکانی پەروەردە بکات و ئاگای لێیان بێت و ژینگەیەکی پارێزراو و جێگیریان بۆ فەراهەم بکات، بەو هیوایەی ببنە ئەندامگەلێکی پێگەیشتوو لە کۆمەڵگەکانیان و کاریگەری و گۆڕان لە ئوممەتەکەیاندا بهێننە دی.
تا چ ڕادەیەک لە ئایینمان دوور کەوتووینەوە و مەفهوومەکانیمان گۆڕیوە تا وامان لێ بێت مافی دایکایەتی و پەروەردەی منداڵ و ئاگاداربوونیان کەم بکەینەوە و پێیان بوترێت: "تەنیا دایکێکە و هیچی تر" ئەمەش بە شێوەیەکی سروشتی و دووبارە تا ڕادەی بێزکردنەوە! کەسیش پەڵپگرتنی نەبێت لەسەر ئەمە.
تا چ ڕادەیەک سیستەمی ماددیگەری زاڵ بووە بەسەر ژیانماندا تا وای لێ هات ئەو دایکەی مانەوەی لە ماڵەوە هەڵبژارد لەگەڵ منداڵەکانیدا هەست بە شەرمەزاری بکات کاتێک لێی بپرسن: "لە ژیانیدا چی دەکات؟"
تا چ ڕادەیەک دیدگامان بۆ ژیان گۆڕاوە تا زۆرێک لە کچان و کوڕانمان لە بچوکییەوە قایل کرد بەوەی هێنانەدیی خود بەبێ هیچ گومانێک تەنیا پەیوەستە بە کارکردن لە دەرەوەی ماڵ و ڕازیبوونی کۆمەڵگە لێیان؟!
تا چ ڕادەیەک دونیا لە چاوماندا گەورە بووە و بوونی دواڕۆژمان بیر چووەتەوە تا وامان لێ هات پێوەرەکانمان بۆ ئەوەی باڵا و خانەدان بێت پەیوەست بێت بەو موچەیەی لە سەری مانگدا وەری دەگرین، بە چاوپۆشیکردن لەوەی سروش چی دەڵيت سەبارەت بە فەزڵ و ئەولەویاتەکان؟!
پەرتووکی: حەوا و ئاڵنگارییەکانی سەردەم
بۆ دەستکەوتنی سەرجەم بەرهەمەکانی ئاستانە پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیەوە:
07705660606
#حەوا_و_ئاڵنگارییەکانی_سەردەم
#ئاستانە_Astana
#پەرتووکەکانی_ئاستانە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئینیستگرام 🌐 ئێکس