وای دابنێ بومەلەرزەیەک لە غـ.ـەززەی داوە!
وای دابنێ بومەلەرزەیەک لە غـ.ـەززەی داوە!
وێرانبوونی خانوو و باڵەخانەكانی غـ.ـەززە بە شتێكی وا نیشان دەدەن كە ئیتر ئاوەدان نەكرێتەوە، تۆ وا دابنێ بومەلەرزەیەک لە غـ.ـەززەی داوە، یان هەر كارەساتێكی سروشتی وەک ئاگركەوتنەوەكەی لۆس ئەنجلس.
ئامانج لەم قسانە دڵسۆزی و دڵسووتانیان نییە بۆ غـ.ـەززە، بەڵكوو نیەتیان ڕووسپیكردنەوەی ئـ.ـیسرائیلە كە بۆ هەمیشە ڕەش بووە.
دەیانەوێت بەمە خۆیان لەو ڕاستییە بشارنەوە كەوا ئامانجی سەرەكی و كۆتایی ئـ.ـیسرائیل دوو شت بوو:
١. لەناوبردنی حـ.ـەماس و سڕینەوەی ناوی حـ.ـەماس بۆ هەتا هەتایە.
٢. گەڕاندنەوەی بارمتە ئـ.ـیسرائیلییەكان.
وەک ئاشكرایە نەک نەیانتوانی حـ.ـەماس لەناو ببەن، بەڵكوو حـ.ـەماس و سەركردەكەیان كردە ڕەمزێكی بەرەنگاریی جیهانی، وە چەندیان لە حـ.ـەماس كوشتبێت، حـ.ـەماس بە زیادەوە هێزەكەی پەیدا كردووەتەوە (بە قسەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا)، وەک ئاشكرایشە بارمتەكان بە ڕێككەوتن نەبێت نەتوانرا بگەڕێنرێنەوە.
وێرانبوونی غـ.ـەززە شیاوی بنیاتنانەوەیە، با ١٠ ساڵیش بخایەنێت، بەڵام سومعەشكان و ناوزڕاندنی ئـ.ـیسرائیل لە جیهان و ناساندنی سەركردەكانیان بە تاوانباری جەنگ، هیچ كات قەرەبووی نییە.
ئێستا لە جیهاندا ئـ.ـیسرائیلییەكان بەدناوترینی مرۆڤەكانن و غـ.ـەززەییەكانیش نوێنەری ئازادیخوازی و بەرەنگارین.
نێچیروان فەتاح
#ئاستانە_Astana