پەرتووکەکەی نـ.ـاتـ.ـانیاهۆ و تاقیکارییەکەی «کارڵ ئۆگەست»

پەرتووکەکەی نـ.ـاتـ.ـانیاهۆ و تاقیکارییەکەی «کارڵ ئۆگەست»


نـ.ـاتـ.ـانیاهۆ لە پەرتووکی «شوێنێک لەژێر خۆر»دا، کە سی ساڵ لەمەو پێش نووسیویەتی، باس لە تاقیکارییەکی کارڵ ئۆگەستی زانای ئەڵمانی دەکات سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان «ڕاوچی» و «نێچیر».


کارڵ لە تاقیکارییەکەیدا حەوزێکی ئاوی بەکار هێنا و دوو ماسی تێ کرد: یەکێکیان ماسیی کراک (Esociformes)ـی ڕاوچی و ئەوی تریان ماسیی شەبوت (Cyprinus carpio). لە ناوەڕاستی حەوزەکەدا شووشەیەکی وەک بەربەست دانا. ماسیی کراک چەندین جار هەوڵی دا پەلاماری شەبوتەکە بدات، بەڵام بەر بەربەستەکە دەکەوت. دواجار وازی هێنا و وای دەزانی هێزێکی نادیار شەبوتەکە دەپارێزێت.


سەرنجڕاکێشە کە دوای لابردنی بەربەستەکە، هەردوو ماسییەکە پێکەوە مەلەیان دەکرد بەبێ هیچ پەلامارێک، چونکە کراکەکە پێی وا بوو هێشتا قەڵغانێک شەبوتەکە دەپارێزێت.


ئەمە نیشان دەدات چۆن نـ.ـاتـ.ـانیاهۆ و سەرانی ئـ.ـیسرائیل بیر دەکەنەوە و چۆن ڕووداوی حەوتی ئۆکتۆبەر دەبینن، کاتێک ئەو بەربەستە وەهمییە شوشەییە تێک شکا کە لە مێشکی گەلانی ناوچەکەدا هەبوو. ئێستا بوونەتەوە بە نێچیر و دووبارە دەبنەوە ئامانجی پەلامار.


#ئاستانە_Astana


لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام  🌐 فەیسبووک  🌐 ئینیستگرام  🌐 ئێکس

1/26/2025 10:50:25 PM