چیتر ئاڵای هـ.ـاوڕەگەخوازان لەسەر باڵوێزخانە و دامودەزگا فەرمییەکانی ئەمریکا هەڵنادرێت!​

چیتر ئاڵای هـ.ـاوڕەگەخوازان لەسەر باڵوێزخانە و دامودەزگا فەرمییەکانی ئەمریکا هەڵنادرێت! 


دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ  وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە هەڵمەتێکی بە ناوی «یەک ئاڵا»وە ڕاگەیاند، بەمەش ئاڵای هـ.ـاوڕەگەزخوازان قەدەغە دەکرێت، فەرمانێکی کارگێڕی هاتووە کە لە ئێستا بەدواوە تەنیا ڕێگە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەدرێت، لە دامودەزگا و نوێنەرایەتیەکان لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات هەر کارمەندێکی وەزارەتی دەرەوە پێچەوانەی ئەم فەرمانە هەڵسوکەوت بکات، ڕێکاری بەرانبەر دەگیرێتە بەر تا ئاستی کۆتاییپێهێنانی گرێبەست، فەرمانەکە ئاڵای دیل و بێسەروشوێنانی سوپا ناگرێتەوە.


جێی یادخستنەوەیە لە مۆندیالی ٢٠٢٢ـی قەتەر هەڵوێستی وڵاتی قەتەر بە ڕێگەنەدان بە ئاڵای هـ.ـاوڕەگەخوازان هێرش و فشارێکی زۆری خرایە سەر لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە.  


هەمیشە ئەمریکییەکان لە باڵوێزخانە و کۆنسوڵخانەکانیان لە وڵاتانی موسڵماننشین  و عێراق و هەرێمی کوردستان هەستاون بە بەرزکردنەوەی ئاڵای هـ.ـاوڕەگەخوازان، سەرەڕای ناڕەزایی هاووڵاتیانی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان. 


پێشتر لە کاتی بەرزکردنەوەی ئاڵای هـ.ـاوڕەگەخوازان لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ ڤلادیمیر پۆتین بە تەنزەوە ئاماژەی بەوە کرد ئەمە ڕەنگدانەوەی ئاراستەی سێکسیی کارمەندانی باڵوێزخانەکەیە. 


بەڵام سەرەڕای ئەوەی ڕۆژئاوا و بە تایبەتیش ئەمریکییەکان بە ئاڵای «شانازی» ناویان دەبرد و بە بەشێکی دانەبڕاوی مافەکانی مرۆڤ وێنایان دەکرد؛ ئەمڕۆ هەڵکردنی ئاڵاکەیان قەدەغە کرد! 

ئاخۆ چەند یاسای دەستکردەی مرۆڤ هەیە دژی فیترەت پێوستی بە چەنێکە تا ڕۆژئاوا خەبەری ببێتەوە؟ ئایا ناکرێت لۆژیک و فیترەت بیریان بخاتەوە، یان تەنیا زمانی هێز و دەسەڵات دەتوانێت بیرخستنەوەکان بخاتە کار؟!


#ئاستانە_Astana


سەرچاوە:

https://www.dailymail.co.uk/news/article-14314539/trump-flag-pride-embassies.html


لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام  🌐 فەیسبووک  🌐 ئینیستگرام  🌐 ئێکس

1/26/2025 10:54:55 PM