بۆچی گرنگە پەرتووکی «پێگە و ڕۆڵی کورد لە دەوڵەتی ئەیووبیدا» بخوێننەوە؟
بۆچی گرنگە پەرتووکی «پێگە و ڕۆڵی کورد لە دەوڵەتی ئەیووبیدا» بخوێننەوە؟
ئەم پەرتووکە پەرتووکێکی ناوازە و تایبەت و بێوێنەیە لەم بوارەدا کە تۆی خوێنەر ئاشنا دەکات بە تاکە دەوڵەتی کوردیی ئیسلامی کە توانیبێتی زۆرینەی میرنشینە کوردییەکان لەخۆ بگرێت.
لەم پەرتووکەدا تۆی خوێنەر ڕۆڵی میرنشینە کوردییەکانت بۆ دەردەکەوێت لە؛ فراوانبوونی دەوڵەتی ئەیووبی و کاریگەرییان لە یەکلابوونەوەی جەنگەکان دژ بە خاچپەرستان. وە ئاشنا دەبیت بە گەورە کەسایەتییە گرنگە کوردییەکانی ئەوسا، هەر لە میر و زانا و دادوەریی شەرعی و ... هتد.
هەروەها گرنگیی دەوڵەتی ئەیووبیت بۆ دەرەکەوێت لە پاراستنی شوناس و مەزهەبی کورددا.
ئەم پەرتووکە وەسفی زیاتر هەڵدەگرێت، بەڵام ئەوە لێ دەگەڕێم بۆ خوێنەر تاوەکوو خۆی بڕواتە خزمەتی و ئاشنا ببێت بە ناوەڕۆکی پەرتووکەکە.
- بڕیار نامیق
#بۆچوونی_خوێنەران_دەربارەی_پەرتووکەکانی_ئاستانە
#پێگە_و_ڕۆڵی_کورد_لە_دەوڵەتی_ئەیوبیدا
#ئاستانە_Astana
#پەرتووکەکانی_ئاستانە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئینیستگرام 🌐 ئێکس