بارمتە بۆ بارمتە جیاوازە؛ ئیسرائیلییەکان بە بارمتە حیسابن، بەڵام فەلەستینییەکان نا!
بارمتە بۆ بارمتە جیاوازە؛ ئیسرائیلییەکان بە بارمتە حیسابن، بەڵام فەلەستینییەکان نا!
پاش ئەوەی وشەی «بارمتە»ـی بۆ ئەو (٢٠٠) دیلە فـ.ـەلـ.ـەستینییە بەکار هێنا کە لە خولی دووەمی ڕێککەوتننامەی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان بزووتنەوەی حـ.ـەماس و قەوارەی زایـ.ـۆنیدا ئازاد کران، کەناڵی «فڕانس ئینفۆ» کارمەندێک لە کارەکەی ڕادەگرێت!
لە کاتی ڕووماڵکردنی خولی دووەمی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلکراوان لەنێوان حـ.ـەماس و قەوارەی زایـ.ـۆنیدا کەناڵەکە تایتڵێکی هەواڵی نیشان دا کە دەستەواژەی «٢٠٠ بارمتەی فـ.ـەلـ.ـەستینی بە ئازادیی گەیشتن»ـی لەخۆ گرتبوو.
نوێنەری فەڕەنسی «کارۆلین یادان» پێش چەند ڕۆژێک لە پۆستێکدا لەسەر سەکۆی ئێکس وتی: "ئەو دەستەواژەیەی کە لە شاشە تەلەفزیۆنییەکەوە دەرکەوت قبووڵکراو نییە." ئامەژەی بەوەش دا کە داوای کردووە لە ئەنجومەنی ڕێکخستنی میدیای بینراو و بیستراو و دیجیتاڵی (Arcom) کە سزای گونجاو لە دژی کەناڵی ناوبراو بگرنە بەر.
کەناڵەکە «فڕانس ئینفۆ» لە پای «هەڵە قبووڵنەکراوەکە» لەسەر سەکۆی ئێکس داوای لێبوردنی لە بینەرەکانی کرد و ئەوەشی ڕاگەیاند کە کارمەندی بەرپرس لەو کارە دەرکراوە!
دووڕوویی میدیاکان لەوە ڕوونتر؟ لایەندارییان لەوە ڕوونتر؟ چ ماسکێک ماوە نەکەوتبێت؟