وادەمان لەلای خوایە!
هەموو زانست و مەعریفە و ڕۆشنبیری و وشەکانی خۆم کۆ کردەوە تا شتێک بنووسم وەک تازیەباریی ئەو پیاوە بە شەرەفانە کە لە پێناوی خوایا ڕۆیشتن و دونیایان فێری ماناکانی سەربەرزی و شەهامەت و گەورەیی کرد، بەڵام هەموو ئەمانە نەیانتوانی تازیەبارییەک دابڕێژن کە شایەنییان بێت.
بەڵکوو پێم وایە کە خودی تازیەباری وەها ئەرکێک قبووڵ ناکات! بەسە بۆ ئێمە و ئەوان کە خوا دەفەرمووێت: ﴿وَلَا تَقُولُوا لِمَن يُقْتَلُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتٌ ۚ بَلْ أَحْيَاءٌ وَلَٰكِن لَّا تَشْعُرُونَ﴾ [البقرة: ١٥٤]، ﴿وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا ۚ بَلْ أَحْيَاءٌ عِندَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ﴾ [آل عمران: ١٦٩]، ﴿وَلِيَعْلَمَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَيَتَّخِذَ مِنكُمْ شُهَدَاءَ ۗ ...﴾ [آل عمران: ١٤٠]، وادەمان لە لای خوایە!
ئەحمەد جەوهەری