مامەڵەی ڕۆژئاوا لەگەڵ داهێنانەکان و ئەوانی تر، «دیپ سیک» بە نموونە

مامەڵەی ڕۆژئاوا لەگەڵ داهێنانەکان و ئەوانی تر، «دیپ سیک» بە نموونە


لەگەڵ کێبڕکێی توندی کۆمپانیاکانی زیرەکیی دەستکرد و داگیرکردنی ئەو بازاڕە، تا ماوەیەک لەمەوپێش لە لایەن کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکانەوە و سەرفکردنی ملیاران دۆلار لەو پڕۆژانە، کێشەیەکی گەورە سەری هەڵدا، کاتێک «چین» یەکەم بەشداری خۆی کرد و بەرنامەی (deepseek) هاتە بازاڕەوە، زیاد لە ترلیۆنێک دۆلار زەرەری لە کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکان دا.


لێرە بە جارێک ڕۆژئاوا کەوتە ئینزارەوە و هەمووان داوای ڕێکارێکی هاوبەش دەکەن لەنێوان ئەمریکا و ئەورووپا بۆ ڕێگرتن لە چین،  هەر زوو چەند ویلایەتی ئەمریکی و چەندین دامودەزگا، خێرا لای خۆیانەوە بەرنامەکەیان بلۆک کرد، بە چەندەها بیانوی کۆن.


هەر ئەم ڕۆژنامەنووس و شارەزایانە چەند ساڵێک لەمەوپێش باسی ئەوەیان دەکرد کە چین بۆ پێش ناکەوێت؟ بۆچی پێشکەوتن و داهێنان لە چیندا نییە؟ بۆچی چین توانای کێبڕکێی نییە؟ هەر ئەمانە دووبارە ئاڕاستەیان گۆڕی و ئەم جارە پرسییان: چۆن چین بووەستێنین؟


ئەمەش مامەڵەی حەقیقی ڕۆژئاوا دەردەخات لەگەڵ ئەوانی تر، کاتێک ناتوانی، دێن و دەڵێن: بەداخەوە کە ئاستت لاوازە و پێمان ناخۆشە، کاتێکیش خۆت دەسەلمێنیت، گەلەکۆمەت لێ دەکەن بۆ لە قاڵبدانت.


سەرچاوە:


https://www.businessinsider.com/deepseek-ai-shook-tech-industry-global-markets-lost-trillion-dollars-2025-1


https://techcrunch.com/2025/02/03/deepseek-the-countries-and-agencies-that-have-banned-the-ai-companys-tech/


https://hbr.org/2014/03/why-china-cant-innovate


 

2/7/2025 4:26:09 PM