دووڕوویی: مەترسییەک لە هەموو سەردەمێکدا

دووڕوویی: مەترسییەک لە هەموو سەردەمێکدا


لەبەر زۆریی دووڕووان و زیاد مەترسیداربوونیان لە هەموو ڕۆژگارێکدا، پەروەردگار لە سوورەتگەلێکی زۆری مەدەنیدا ڕوونکردنەوەی درێژی بە سیفەتەکانیان داوە.


نابینی چۆن خوای باڵادەست باسی لە نەخۆشیی دڵیان و فێڵکردنیان لە موسڵمانان کردووە لە سوورەتی بەقەڕەدا، لە پاشان هەرەسکردن و بۆڵەبۆڵ و ساردکردنەوەیان بۆ خەڵک لە ئالی عیمڕاندا، پاشان پشتکردنیان لە حوکمی خوا و پێغەمبەرەکەی لە نیسائدا، پاشان دۆستایەتیکردن و پشتیوانییان بۆ بێباوەڕان لە مائیدەدا، ئەوجا گومان خستنەسەر بەڵێنی پەروەردگار لە سەرخستن و دەرخستنی ئایینەکەیدا لە ئەنفالدا، پاشان سڵەمینەوە و پەککەوتنیان لە ئاست جیهاد و تانەدانیان لە موسڵمانان لە تەوبەدا، پاشان کەم پێقایمی و چەسپانیان لە سوورەتی حەجدا، پاشان بژارکردنی ئایین بەپێی ئارەزوو و بەرژەوەندیی خۆیان لە نووردا، پاشان کەم سەبرییان لە عەنکەبووتدا، لە پاشان شکاندنیان بۆ پەیمانی خوا لە ئەحزابدا، ترسنۆکییان لە موحەممەددا، گومان خراپییان بەرانبەر بە خوا لە فەتحدا، فریوخواردنیان بە ئومێدەکانیان لە حەدیددا، سوێندی درۆخواردنیان لە موجادیلەدا، پشتبەردانیان بۆ دۆستەکانی خۆشیان وەختێک کە لاواز دەبن لە حەشردا، پاشان بێئەدەبییان بەرانبەر بە پێغەمبەری خوا و باوەڕداران لە مونافیقوندا، ئەوجا شایەنبوونیان بە زبری و توندی لە سوورەتی تەحریمدا. حەڤدە سوورەتی لێوانلێو لە هۆشیاریدان لێیان و درێژەدان بە باس و سیفەتیان.


لە پاش هەموو ئەمە، دەشێت وا بزانرێت دیاردەی دووڕووان کۆتایی هاتووە و ئەو ئایەتانەی وەسفییان دەکات لەم دەورانەی ئێمەدا پێویست نین مەگەر بۆ تەبەڕوکی خوێندنەوە و تۆمارکردنی مێژوویی بۆ دیاردەکە؟!


پەرتووکی: بەر لەوەی شووراکە لێ بدرێت

نووسینی: د. ئیاد قونەیبی

2/7/2025 4:28:47 PM